كۆریای باكوور سه‌ربازه‌كانی ده‌كاته كرێكار
"كۆریای باكوور ده‌یه‌وێ ئه‌و په‌یامه به جیهان بگەیەنێ، كه ئابوورییه‌كه‌ی له دۆخێكی باشدایه".
K24-هەولێر
سه‌رەرای گۆشه‌گیریی سیاسی و ئابووریی كۆریای باكوور پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی به‌خه‌یاڵی جیهاندا دێت له‌وه‌ی ژیان لەو وڵاتە وه‌ستابێت، هه‌ندێك گرتە ڤیدیۆی نوێی بنیاتنانی باڵه‌خانه‌ی گه‌وره له پیۆنگ یانگی پایته‌خت نیشان ده‌ده‌ن.
به‌گویره‌ی ئەو گرتە ڤیدیۆییانە کە له‌م مانگه‌دا تۆماركراون، له پیۆنگ یانگی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته چه‌ندین باڵه‌خانه‌ی نوێ دروستكراون كه له مانگی یازدەی ساڵی رابردوودا بوونیان نه‌بوو.
ئاماژه‌كانی دیكه‌ی باشتربوونی دۆخی ئابووریی كۆریای باكوور له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌ون كه حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌ستیكردووه به پیشخستنی هه‌ندێك ناوچەی هه‌ژار و دواكه‌وتووی وڵاتەکە.
پیشتریش ئه‌وه بڵاوبوویەوە كه سەرۆکی كۆریای باكوور كیم جۆن ئون چاوپۆشی له هه‌ندێك ئاڵوگۆڕی ئابووریی نایاسایی ده‌كات به‌تایبه‌تی بە قاچاغ هاوردەکردن و هه‌ناردەکردنی كه‌لوپه‌ل.
توێژه‌ر له كاروباری ئابووریی كۆریای باكوور چو بۆنگ هیون دەڵێ: "بە درووست‌کردنی باڵەخانە نوێیه‌كان له پیۆنگ یانگ، له كاتێكی كورتدا و له ژێر گه‌مارۆ ئابوورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، كۆریای باكوور ده‌یه‌وێ ئه‌و په‌یامه به جیهان بگەیەنێ، كه ئابوورییه‌كه‌ی له دۆخێكی باشدایه".
ئێستا وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ حكوومه‌تدا پێكه‌وه له كه‌رتی بیناسازیدا وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش رۆڵی هه‌بووه له بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌رته.
رێبه‌ری گه‌شتیاری له كۆریای باكوور كانگ سۆنگ هو دەڵێ: "له سایه‌ی سه‌ركردایه‌تی سه‌ركرده‌ی دانامان ئه‌و بونیاتنانه هاتوونەتهكایهوه، ئه‌وه‌ش بۆ خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكه، چه‌ندین قوتابخانه‌ی نوێ بونیاتنراون و شه‌قامی تایبه‌ت به ئه‌كادیمییه‌كانیش درووستكراون".
بەگویرهی رێنماییه‌كانی سەرۆکی کۆریای باکوور ئێستا كه شه‌ڕ لەو وڵاتە لەئارادا نییه پێویسته سه‌ربازه‌كان وه‌ك ئه‌ركی سه‌ربازیی خۆیان وه‌ك كرێكاری بیناسازی كاربكه‌ن و چەکەکانیان بەلاوە بنێن تاوەکوو ئه‌و كاته‌ی ئه‌و فه‌رمانیان پێده‌دات چەکەکانیان هەڵبگرنەوە.