حه‌كیم و عه‌بادی داوای ئاشكراكردنی بكوژانی چالاكوانان ده‌كه‌ن
هه‌ریه‌ك له رێبه‌ری ره‌وتی حیكمه، عه‌ممار حه‌كیم و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی داوایانكرد، بكوژانی چالاكوان و ركابه‌ره سیاسییه‌كان ئاشكرا بكرێن.
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له رێبه‌ری ره‌وتی حیكمه، عه‌ممار حه‌كیم و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی داوایانكرد، بكوژانی چالاكوان و ركابه‌ره سیاسییه‌كان ئاشكرا بكرێن.
ئه‌و دوو به‌رپرسه، داوایان له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردووه، بۆ لێپرسینه‌وه به‌رپرسه ئه‌منییه‌كان بانگ بكه‌ن بۆ ئه‌نجوومه‌ن و پرسیاریان له باره‌ی ئه‌و تاوانانه لێ بكه‌ن، كه به‌رامبه‌ر به ركابه‌ره سیاسییه‌كان ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندووه، پێویسته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاگاداری ئه‌و رێكارانه بێت، كه هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌یانگرنه به‌ر بۆ پاراستنی خاوه‌ن بۆچوونه جیاوازه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی راده‌ربڕین.