ته‌ندرووستی عێراق: نیو ملیۆن كه‌س پێكوته‌ی كۆرۆنایان لێدراوه
ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندنی ته‌ندرووستی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق، روبا فه‌لاح حه‌سه‌ن، رایگه‌یاند، له چه‌ند مانگی رابردوودا نیو ملیۆن كه‌س پێكوته‌ی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندنی ته‌ندرووستی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق، روبا فه‌لاح حه‌سه‌ن، رایگه‌یاند، له چه‌ند مانگی رابردوودا نیو ملیۆن كه‌س پێكوته‌ی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی روونیكرده‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خوازیاره له سه‌دا 20 تا 50ی هاووڵاتیانی عێراق پێكوته‌ی كۆرۆنا وه‌ربگرن.
هه‌روه‌ها گوتی: وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی چه‌ند جۆرێك پێكوته‌ی بۆ هاووڵاتیان به‌رده‌ست كردووه، له‌وانه پێكوته‌كانی فایزه‌ر، سینۆفارم و ئهسترازنیكا، كه هه‌موویان سه‌لامه‌تن و هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنیان له‌سه‌ر ته‌ندرووستی هاووڵاتیان نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق زیاتر له چل ملیۆن كه‌سه و وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی خوازیاره هه‌شت تا بیست ملیۆن كه‌س به پێكوته‌ی كۆرۆنا بكوترێن.