عێراق و ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی دانانی رێكاری جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دانووستانی ستراتیژی رێككه‌وتن
نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی، له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ، مسته‌فا كازمی پێشوازی له فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، جه‌نه‌راڵ كینیس مكێنزی كرد و هه‌ردوولا له‌سه‌ر چۆنێتی جێبه‌جێكردنی بڕیار و ئەنجامەکانی خوولی سێیه‌می دانووستانی ستراتیژی عێراق و ئه‌مریكا رێككه‌وتن.
نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی، له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، هه‌ردوولا باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا كردووه.
هه‌روه‌ها هاتووه: هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می لیژنه‌ی ته‌كنیكی تایبه‌تمه‌ند بۆ دانانی ئالیه‌تی جێبه‌جێكردنی ئه‌نجامه‌كانی خولی سێیه‌می دانووستانی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا و له ناویشیاندا كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له عێراق.