له خۆرئاوای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كی مووشه‌كدا
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كی مووشه‌كدا گرتووه.
K24 – هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كی مووشه‌كدا گرتووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، شانه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و سه‌كۆیه له ناوچه‌یه‌كی خۆرئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا دۆزراوه‌ته‌وه و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، زانیاری وردی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌كۆكه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، سه‌كۆكه له گوندی "هلوم" و ده‌شتی "ئه‌لحه‌مد" دۆزراوه‌ته‌وه و هاوكات ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك و بۆمب و گوله هاونیش له‌گه‌ڵیدا دۆزراونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی سوپای عێراق توانیویانه گولههاوون و بۆمب و مووشه‌كه‌كان به بێ هیچ زیانێك بته‌قێننه‌وه.