پسپۆڕان: رێكاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م كوالێتی ده‌رمانی هێنراویان به‌رزكردووه‌ته‌وه و ئاستی بهقاچاغهێنانیان دابه‌زاندووه
له‌مه‌ودوا رێگه نادرێت هیچ ده‌رمانێكی بێ ستیكه‌ر له ده‌رمانخانه‌كاندا بفرۆشرێت. هاوكات نرخی زیاتر له 10 هه‌زار ده‌رمان ده‌ستنیشانكراوه
K24 – هه‌ولێر:
له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا، سه‌ندیكای ده‌رمانسازان – لقی هه‌ولێر 300 ده‌رمانسازی ئاگادار كردووه‌ته‌وه و 250 ده‌رمانخانه‌ش سزا دراوون. به‌رپرسانی بواری ته‌ندرووستی رایده‌گه‌یه‌نن، له‌مه‌ودوا رێگه نادرێت هیچ ده‌رمانێكی بێ ستیكه‌ر له ده‌رمانخانه‌كاندا بفرۆشرێت. هاوكات نرخی زیاتر له 10 هه‌زار ده‌رمان ده‌ستنیشانكراوه، به‌ڵام له ده‌رمانخانه‌كان كاری پێ ناكرێت.
له ده‌رمانخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌دان جۆری ده‌رمان ریز كراوون، هه‌ندێكیان هیچ پشكنینێكیان بۆ نه‌كراوه و به‌شێكیشیان به خراپی و بێ ره‌چاوكردنی بنه‌ماكانی هه‌ڵگرتنی ده‌رمان كۆگا كراوون. له رووی نرخه‌وه، بۆ هه‌مان جۆری ده‌رمان چه‌ندین نرخی جیاواز هه‌ن.
ره‌نج محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له ساڵی رابردوودا 200 ده‌رمانخانه و 30 كۆگا سزا دراوون.
گوتیشی: تیمه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌رمانخانه‌كان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه و له پێناو سه‌رخستنی ههوڵهكهشیاندا به‌رده‌وام تیمه‌كانی پشكنین ده‌گۆڕن.
هاوكات سه‌باح زێباری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندرووستی له په‌رله‌مانی كوردستان ستایشی هه‌وڵه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد و رایگه‌یاند، ئاگادارین كه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ رێكخستنه‌وه‌ی كه‌رتی ده‌رمان و خۆراك پێكهێنراوه.
گوتیشی: ئه‌و لیژنه‌یه ئه‌ركی پاراستنی ئاسایشی خۆراك و ده‌رمانی پێ سپێردراوه و سه‌رقاڵی كاركردنن.
به گوێره‌ی داتای سه‌ندیكای ده‌رمانسازان، به هه‌زاران جۆری ده‌رمان نرخیان بۆ دیاریكراوه، به‌ڵام وه‌ك ره‌نج محه‌مه‌د گوتی: كار به نرخه ده‌ستنیشانكراوه‌كان ناكرێت.
حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ رێگرتن له بهقاچاغهێنانی ده‌رمان و ئه‌مساڵ 5161 رێگه‌پێدان و 1859 پشكنین بۆ به‌رهه‌مه پزیشكییه‌كان كراوه و 63 كارگه‌ی بیانی درووستكردنی ده‌رمانیش تۆمار كراوون.
د. شێروان سادق، به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كۆنترۆڵی جۆری ده‌رمان ئاماژه‌ی دا، كه به هۆی رێكاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئاستی قاچاغچێتی ده‌رمان له هه‌رێمی كوردستان كه‌مبووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كۆنترۆڵی جۆری ده‌رمان گوتیشی: به هۆی ناجێگیری سنوور له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق به راده‌یه‌كی دیاریكراو ده‌رمانی قاچاغ ده‌هێنرێت، به‌ڵام رێژه‌كه‌ی سنوورداره.
روونیكرده‌وه، به گوێره‌ی بڕیاره نوێیه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ده‌بێت ئه‌و ده‌رمانه‌ی ده‌هێنرێت كوالێتی به‌رز بێت، له كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری جێی متمانه‌وه درووست كرابێت و هه‌روه‌ها ده‌بێت له تاقیگه‌كانی هه‌رێمدا پشكنینی بۆ بكرێت و لێی دڵنیا بینه‌وه، ئینجا ستیكه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی لێده‌درێت و نرخی له‌سه‌ر دیاری ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له 5ی ئایاری ئه‌مساڵه‌وه كار به‌و بڕیاره ده‌كرێت و له‌مه‌ولا دیارده‌ی هه‌بوونی ده‌رمانی نه‌پشكنراو و نایاسایی له ده‌رمانخانه‌كاندا نامێنێت. ئاشكراشیكرد، تا ئێستا نرخ له‌سه‌ر 10 هه‌زار جۆری ده‌رمان دانراوه.