بلینكن سه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات
بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌نتۆنی بلینكن سه‌ردانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات.
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌نتۆنی بلینكن سه‌ردانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات.
سه‌ردانه‌كه دوای ئه‌وه دێت، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگربه‌ست له نێوان ئیسرائیل و هێزه فه‌له‌ستینییه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه راگه‌یه‌ندرا.
بلینكن له تویته‌ر نووسیویه‌تی: له چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌ردانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینی و وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی ناوچه‌كه كۆده‌بمه‌وه.