داعش گوندێكی كه‌ركووكی تۆپباران كرد

چه‌كدارانی داعش ژماره‌یه‌ك گوللـه‌ هاوه‌نیان ئاراسته‌ی گوندێكی سنووری پارێزگای كه‌ركووك كرد.

ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای عێراق
ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای عێراق

K24 – هه‌ولێر:

چه‌كدارانی داعش ژماره‌یه‌ك گوللـه‌ هاوه‌نیان ئاراسته‌ی گوندێكی سنووری پارێزگای كه‌ركووك كرد.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای كه‌ركووك، رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش به‌ هاوون تۆپبارانی گوندی "ماجد"ی سه‌ر به‌ قه‌زای عه‌ره‌بنشینی حه‌ویجه‌یان كردووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ روونیكرده‌وه‌، تۆپبارانه‌كه‌ی داعش هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، دواتر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینیان له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی په‌لاماره‌كه‌.