ئه‌و ئافره‌ته شوفێره‌ی په‌لاماری پۆلیسێكی هاتوچۆی دا رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی په‌لاماردرانی پۆلیسێكی هاتوچۆ له لایه‌ن شوفێرێكی ئافره‌ته‌وه بڵاوبووه‌وه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی په‌لاماردرانی پۆلیسێكی هاتوچۆ له لایه‌ن شوفێرێكی ئافره‌ته‌وه بڵاوبووه‌وه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ورده‌كاری كێشه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو. ئاشكراشیكردووه، ئه‌و ئافره‌ته رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه و سزاكه‌ی به گوێره‌ی مادده‌ی 86ی یاسای هاتوچۆ به‌ندكردنه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "دوای نیوەڕۆی 2021/5/20 لەکاتی ده‌وامدا کارمەندێکی هاتووچۆ لەسەر شەقامی 40 مەتری لە نزیک که‌باب فاروق لە ئەرک خەریکی رێکخستنی هاتووچۆ بووە، لە یەکتربڕێک کە ئەرکەکەی وا پێویست دەکات لایەکی شەقام رابگرێت، تاکو لایەکەی تر دەڕوات، لەو کاتە شوفێرێکی ئافرەت وا دیارە خەریکی بەکارهێنانی مۆبایل بووە بۆیە ئاگای لە ئاماژەی دەستی کارمەندەکە نابێت و ئەوەش دەبێتە هۆی وەستانی جووڵە لەو لایەی شەقام، کە ئەو ئافرەتەی لێبووە، بۆیە کارمەندەکە پێی دەڵێت مۆبایلەکەت دابنێ و ئاگات لە شەقام بێت و لەسەر ئەو سەرپێچیەی ژمارەی تابلۆکەی دەنووسێت".
هه‌روه‌ها هاتووه: "کەچی شوفێرە ئافرەتەکە بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە و دوور لە رەوشتی شوفێری لەئۆتۆمبێلەکەی دێتە خوارەوە، هەڕەشە لە کارمەندەکە دەکات، کە ژمارەکەی بسڕێتەوە، ئەگەرنا دەزگاکانی راگەیاندن دەهێنێتە شوێنەکە، بەڵام کارمەندەکە گوێ بە هەڕەشەکان نادات، ئینجا ئافرەتەکە بە دەست و بە شەق هێرش دەکاتە سەر کارمەندەکە و لێی دەدات، لەبەر ئەوەی ئافرەتە، کارمەندەکەی هاتووچۆ زۆر بەڕێزەوە دووری دەخاتەوە و بەرگری لە خۆی ناکات، کەچی ئەو ئافرەتە هەر بەردەوام دەبێت لە شەق هاوێشتن تاکو خەڵک کۆدەبنەوە و دووری دەخەنەوە".
له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: ئافرەتەکە ئامادە نابێت بەڵگەنامەکانی ئوتومبێلەکەشی بدات بە کارمەندەکەی هاتووچۆ کە لێی داوا دەکات، لە پاش ئەو رووداوە وەکو مافێکی یاسایی کارمەندەکەی هاتووچۆ چووە بنکەی پۆلیس و سکاڵای یاسایی لەسەر شوفێرەکە تۆمارکرد، کە بابەتی دەستدرێژیکردنە سەر کارمەندی هاتووچۆ لە یاسای هاتووچۆی ژمارە 86سزایەکی قورسی داناوە بۆئەو حاڵەتە کە بەندکردنە".
له كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "ئێمە لێرەوە وەکو هاتووچۆی هەولێر پشتگیری ئەفسەر و کارمەندانی خۆمان دەکەین بە هەموو شێوەیەک کاتێک رووبەڕووی توندوتیژی و قسەی ناشرین دەبنەوە بەهۆی بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆیان لە هەر کەسێک بێت و لە هەر پلە و پایەیەک بێت".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو رایگه‌یاند، وه‌ک پارێزگای هه‌ولێر به هه‌موو شێوه‌یه‌ک و به پشت به‌ستن به بنه‌ما یاساییه‌کان، به‌رگری و پشتیوانی له ته‌واوی ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندانی پۆلیسی هاتووچۆ و پۆلیس و تێکڕای هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆ‌و سه‌رجه‌م کارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌کانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌که‌ی.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: وه‌ک چۆن به‌رده‌وام ئه‌وان راده‌سپێرین له‌کاتی ئه‌رکه‌کانیان رێز له هاووڵاتیان بگرن و له‌خزمه‌ت هاووڵاتیان بن، به‌هه‌مان شێوه‌ش هه‌ر که‌سێک له هه‌ر پله و پۆستێک بێت بێ رێزی به کارمه‌ندانمان بکات، لێی قبوڵ ناکرێ و سزای توند ده‌درێت.