سێ مووشه‌كى مۆرتۆر ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وز كران
سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ربازى عێراقيى رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى نه‌ناسراو، 3 گوله موشه‌كى مۆرتۆريان ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وز له به‌غدا كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ربازى عێراقيى رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى نه‌ناسراو، 3 گوله موشه‌كى مۆرتۆريان ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وز له به‌غدا كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه گوتيشى: ئه‌و هێرشه‌ى ئه‌مڕۆ ماوه‌ى زياتر له ساڵێكه وێنه‌ى نه‌بووه و موشه‌كه‌كان له نزيك كۆمه‌ڵگه‌ى باڵيۆزخانه و نێرده بيانييه‌كان كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام هيچ زيانێكى گيانيان لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
تا ئێستا هيچ لايه‌نێك به ره‌سميى به‌رپرسيارێتى خۆى له ئه‌نجامدانى ئه‌و هێرشه مووشه‌كييه بۆ سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز رانه‌گه‌ياندووه.
هێرشه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى سوپاى عێراق بۆ رزگاركردنى شارى فه‌لوجه له ژێر ده‌ستى چه‌كدارانى داعشدا.
پۆليسى به‌غدا ئه‌وه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، كه موشه‌كه‌كان له شه‌قامى قه‌ناتى خۆرهه‌ڵاتى به‌غداوه ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وز كراوون.