بهوێنه.. دەست بە چاککردنی رێگای میراوە - ماوەران بەرەو شەقڵاوە کرا
ئومێد خۆشناو: بریارمان داوه بهزووترین كات رێگاكه تهواو بكرێت
K24- ههولێر:
كاركردن له پڕۆژهی چاككردنی رێگای میراوه - ماوهران بهرهو شهقڵاوه دەستی پێکرد، لەوبارەیەوە پارێزگاری هەولێر ئاشکرای کردووە، كه به تهواوكردنی ئهو بهشهی رێگاکە، جهنجاڵی لهسهر رێگای میراوه بۆ ناو شهقڵاوه كهم دهبێتەوە و هەروەها دووپاتیكردۆتەوە، کە رێگاكه بهزووترین كات تهواو دەكرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر له پۆستێكدا له پهیجی تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك نووسیوێتی: " رێگای میراوە - ماوەران بەرەو تونێلی تەواونەکراوی شەقڵاوە، کە بەشێکی گرنگی رێگای هاملتۆنە و رێگایەکی بازرگانی و گەشتیارییە، لەکاتی روودانی هەر کێشەیەك و رووداوێکی نەخوازراودا، راستەوخۆ رێگەکە جەنجاڵ دەکات و خنکانی ترافیکی دروست دەکات، بۆیە بڕیارماندا رێگاکە بە زووترین کات چاکبکرێت".
ههورهها گوتوێتی: لەئێستادا دەست بەچاککردنی ئەو رێگایە کراوە، چونکە دەتوانێت لە حاڵەتە نەخوازراوەکاندا بۆ گەیشتنی تیمەکانی فریاکەوتن و بۆ کەمکردنەوەی کاتی گەشتکردنی هاووڵاتییان لە نێوان هەولێر و ناوچەکە بەگشتیدا، هاریکار بێت.
جهختیشی كردهوه، گرنگی چاککردن و دروستکردنی ئەو رێگایه بۆ کەمکردنەوەی ئەگەرهكانی رووداوی هاتووچۆیە، بەتایبەتی لەبەشی لای سۆرکی شەقڵاوە تاکو دەربەندی شەقڵاوە، چونکە پێشتر بەهۆی تەسکی رێگاکەوە بەدەیان کێشەی کۆمەڵایەتی و رووداوی نەخوازراو لە نێوان شوفێران دروست دەبوو، بەهۆی پێشکەوتنی یەکتر و چوونە سەر شۆڵدەر، کارەسات و رووداوی دڵتەزێنی لێدەکەوتەوە.
H.B