فڕۆکەخانەی دیاربەکر دادەخرێت
فڕۆکەخانەیەکی مەدەنی و سەربازییە
K24 – دیاربەکر
بەرپرسانی تورکیا لە پارێزگای دیاربەکری باکووری کوردستان ئاشکرایان کرد، پاش دوو رۆژی دیکە فڕۆکەخانەی دیاربەکر بۆ ماوەی 30 رۆژ دادەخرێت.
پەیامنێری کوردستان24 لە دیاربەکر رایگەیاند، بەگوێرەی لێدوانی فەرمی پارێزگاری دیاربەکر، لە 24/5/2021، واتا دوای دوو رۆژی دیکە فڕۆکەخانەی دیاربەکر بۆ ماوەی 30 رۆژ دادەخرێت و گەشتەکانی ئەو فڕۆکەخانەیە لە رێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی باتمان و مێردین ئەنجام دەدرێن".
فڕۆکەخانەی دیاربەکر، کە فڕۆکەخانەیەکی مەدەنی و سەربازییە بە گوتەی پارێزگاری شارەکە "بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە بۆ ماوەی 30 رۆژ دادەخرێت".
