سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د.عەلی قەرەداغی دەکات
دەربارەی پەرەپێدانی کولتووری میانڕەوی ئایینی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆ کرا
K24 - هەولێر
ئەمڕۆ شەممە 22ی ئایاری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە د.عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەکێتی زانایانی موسڵمان کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی کولتووری میانڕەوی ئایینی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان و رۆڵی زانایانی ئیسلامی کوردستان لە پشتگیریکردنی کارنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.
هەروەها جەخت لە گرنگیی یەکڕیزی و هەبوونی هاوهەڵوێستی لە سەر پرسە نیشتمانییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتوگۆ کرایەوە.