ئاماری نوێی کۆرۆنا: تووشبوون کەمبووەتەوە

وەزارەتی تەندروستی: لە 24 کاتژمێردا 4 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

سەنتەری چارەسەری كۆرۆنا لە ھەولێر - ئەرشیف
سەنتەری چارەسەری كۆرۆنا لە ھەولێر - ئەرشیف

K24 – هەولێر

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئامارەکە بەراورد بە رۆژانی رابردوو ژمارەی تووشبووان کەمبووەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 260 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوونە و 4 تووشبووی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.

لە ئاماری وەزارەتی تەندروستی هاتووە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 773 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

دەقی راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی:...

راگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٥١)

١. پشکنین: (٥٧٤٨ پشکنینی نوێ)

•    (١٤٤٦) هەولێر

•    (١٠٠٣) سلێمانی

•    (٣٠٩٩) دهۆك

•    (٢٠٠) هەڵەبجە

•    (٠) گەرمیان

•    (٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٢٦٠ تووشبووی نوێ)

•    (٢١) هەولێر

•    (٤٢) سلێمانی

•    (١٨٧) دهۆك

•    (١٠) هەڵەبجە

•    (٠) گەرمیان

•    (٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٧٧٣ چاکبوون)

•    (٢٤٤) هەولێر

•    (٢٠٨) سلێمانی

•    (٢٧٧) دهۆك

•    (١٤) هەڵەبجە

•    (٢٧) گەرمیان

•    (٣) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٤ مردن)

•    (١) هەولێر

•    (٢) سلێمانی

•    (٠) دهۆك

•    (٠) هەڵەبجە

•    (١) گەرمیان

•    (٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١    (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ١٧٩٣٧٥٨       (٦٢٤٩٨٢ هەولێر، ٤٢٣٣٤٦ سلێمانی، ٧٣٠٣٧٦ دهۆك، ١٥٠٥٤ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٦٤٧١١      (٥١٨٣٦ هەولێر، ٥١٣٤٨ سلێمانی، ٥٧٨٦٢ دهۆك، ٣٦٦٥ هەڵەبجە)

چاکبوون ١٤٩٠٦٢       (٤٦٤٦٩ هەولێر، ٤٥٢١٠ سلێمانی، ٥٤٠٩٩ دهۆك، ٣٢٨٤ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١١٤٣٨  (٤٢١٧ هەولێر، ٤٢٠٦ سلێمانی، ٢٧٨١ دهۆك، ٢٣٤ هەڵەبجە)

مردن ٤٢١١          (١١٥٠ هەولێر، ١٩٣٢ سلێمانی، ٩٨٢ دهۆك، ١٤٧ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 وەزارەتی تەندروستی      

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

٢٢ی ئایار ٢٠٢١