كابینه‌ی نۆیه‌م و ده‌یان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان
له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بودجه‌یه‌كی شایسته بۆ ئه‌و پڕۆژانه ته‌رخان كراوه و به‌شێك له پرۆژه‌كان له دوا قۆناغی كاركردندان
K24- سلێمانی:
له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه تا ئێستا به ده‌یان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان كه‌وتوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بودجه‌یه‌كی شایسته ته‌رخانكراوه و به‌شێك له‌و پڕۆژانه كۆتاییان هاتووه، به‌شێكی دیكه‌شیان كاركردن تێیاندا به‌رده‌وامه، له‌كاتێكدا هه‌ندێكیان له دواقۆناغه‌كانی كاركردندان و هه‌ندێكی دیكه‌ش به‌م نزیكانه ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردن.
پارێزگای سلێمانی:
شەقامی 100 مەتری سلێمانی، یەکێك لە پڕۆژە ستراتیجییە گرنگەکانی کابینەی نۆیەم، له 2020/07/11 لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه بەردی بناغەی دانرا. پڕۆژەکە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی شەقامەکانی سلێمانی و کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ.
شەقامەکە دەبێتە یەکێك لە گەورەترین پڕۆژەکانی پارێزگای سلێمانی. لەگەڵ تۆڕی شەقامە لاوەكییەكانی 146 كیلۆمەترە، کە بە سێ قۆناغ و بە گوژمەی 400 ملیار دینار جێبەجێ دەكرێت.
له 2020/07/11 قۆناغی یەکەمی دروستکردنی شەقامەکە دەستیپێکرد. لەو قۆناغەدا 32 کیلۆمەتر تەواو دەکرێت، کە لە تاسڵوجەوە دەستپێدەکات تاوەکو گوندی دەمرکان، دواتر دەست بە قۆناغەکانی دیکە دەکرێت.
بەرپرسانی هاتووچۆ لە سلێمانی باس لەوە دەکەن، بە تەواوکردنی ئەو پڕۆژەیە تاوەکو 20 ساڵی دیکە کێشەی جەنجاڵی بەهۆی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی کەم دەبێتەوە.
لە کابینەی نۆیەمدا، حکومەت زۆر گرنگی بە دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی رێگەکان داوە، چونکە خراپی و کۆنی بەشێکی رێگەکان، یەکێك بووە لە گلەییە بەردەوامەکانی هاووڵاتییان.
لە یەك ساڵی تەمەنی کابینەی نۆیەمیشدا، حکومەت 166 ملیار دیناری بۆ نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی رێگەوبان لە هەرێمی کوردستان خەرجکردووە.
مەسرور بارزانی لە گوتارێکدا لە مەراسیمەکە رایگەیاند "ئەمە یه‌كێكه له پرۆژه هه‌ره گه‌وره و ستراتیژیەکانی حكومه‌ت بۆ شاری خۆشه‌ویستی سلێمانی، لە حكومه‌ت بێ جیاوازی گرنگیمان به هه‌موو ناوچەکان داوه، بەڵام دوای ده‌ستپێكردنی کارەکان هه‌ندێك قه‌یران هاتنه پێش، كه رێگرییان له زۆر پرۆژه‌ی حكومه‌ت كرد، به‌ڵام ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه نیشانه‌یه‌كه بۆ به‌رده‌وامی و رێگه ناده‌ین هیچ قه‌یران و ئاسته‌نگێك بمانوەستێنێت و كابینه‌كه‌شمان خزمه‌تگوزاری ده‌بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك".
شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لە 7 یەکتربڕ پێکدێت، کە چواریان گەورەن و سیانیان بچووکن، هەروەها 8 پردی پەڕینەوە لەخۆدەگرێت.
دەستپێکردنی ئه‌و پرۆژەیە لەکاتێکدایە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان و هەرێمی کوردستانیش، قەیرانی دارایی دروست بووە، بەڵام حکومەت سوورە لەسەر جێبەجێکردنی کارنامەکەی.
سەرۆکی حکومەت هەروەها گوتی: "ئه‌وه‌ی له تواناماندا بێت دەیکەین بۆ ئه‌وەی ئەو جۆره پرۆژانه له كاتی پێویست جێبه‌جێ بكرێن. قه‌یرانی ئابووری، كه تووشمان بووه، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، كه هه‌ره‌سی به زۆر شوێنی جیهان هێناوه و كوردستانیش له‌و قه‌یرانه به‌ده‌ر نییه، کاریگەرییان لەسەر حکومەت هەبووە. ئه‌وه‌ش ناچاری كردووین خۆمان بگونجێنین".
هەروەها هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له گوتارێكدا له مه‌راسیمەکە گوتی "سوپاسی مەسرور بارزانی دەکەین کە بەڵێنەکانی کردە بڕیار و پشتیوانی لە جێبەجێکردنی پرۆژەکە کرد". ئاشكراشی کرد "چەندین پرۆژەی گرنگی دیكه لە سلێمانی ئەنجام دەدرێن".
بەگوێرەی نەخشەی پەسەندکراوی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی: درێژی شەقامەکە 146 کیلۆمەترە، 32 کیلۆمەتری پڕۆژەکە وەکو قۆناخی یەکەم لەلایەن 25 تیمی جیاوازەوە شەو و رۆژ کاری تێدا دەکرێت، تێچووی پڕۆژەکەش بە 400 ملیار دینار دابینکراوە.
ئەلەند مەحوی، بەرپرسی راگەیاندنی کۆمپانیای قەیوان گرووپ دەڵێ: کارەکانی شەقامی 100 مەترسی سلێمانی زۆر بە خێرایی دەکرێن، شەویش کاری تێدا دەکرێت. 15 کیلۆمەتری یەکەم هەموو قۆناغەکانی پاککردنەوەی تەواوبووە، لابردنی زیادەڕۆییەکانی تەواوبووە و دەستکرا بە دروستکردنی قەمتەرەکانی، کە 21 قەمتەرەیە، هەروەها دەستکراوە بە پاککردنەوەی 17 کیلۆمەتری دووەم و ئەمەش قۆناغی زۆر باشی بڕیوە، قەمتەرەکان هەموو پڕۆسەی کۆنکرێتکردنیان تەواو بووه و کارەکان زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن و هیچ کێشەیەکمان نییە".
کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی تایبەتی بە دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانەکانی ھەرێمی کوردستان داوە، پێشتریش کاری نۆژەنکردنەوە لە 79 پرۆژە کراوە، کە بڕی 43 ملیار دیناری عێراقی بۆ دابینکرابوو و لە ماوەی 70 رۆژدا جێبەجێکراون.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه:
لەسەر فەرمانی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕی 30 ملیار دینار چه‌ندین پڕۆژەی خزمەت گوزاری بۆ پارێزگای هەڵەبجە دەچنە بواری جێ بەجێ کردن، کە خۆی لەسێکتەرەکانی، کارەبا، ئاو ئاوەڕۆ، قیرتاوكردن و رێگاوبان، نۆژەنکردنەوی قوتابخانەکان و چەندین پڕۆژەی دیکەدا دەبیننەوە، گرنگترین پڕۆژەش کە سودیکی زۆری بۆ پارێزگاکە هەیە، دروستکردنی پردی توەقوتە.
پردی توەقوت کە پڕۆژەیەکی ستراتیژی گرنگە بۆپارێزگای هەڵەبجە، نەخشەسازی و تەواوی رێکارەکانی بۆ ئەنجام دراوە و تەنها پێداچوونەوەی کۆتایی بە نەخشەکەیدا ماوە تا بەردی بناغەی ئەم پڕۆژە گرنگە دابنریت، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كیش له‌بواره‌كانی رێگاوبان، ئاوئاوەڕۆ، نۆژەنکردنەوە لەپارێزگاکە ئەنجام دەدرێن.
بڕیاری دەستپێکردنی پردی توەقوت و چاكکردنی تۆڕەکانی کارەبا و نۆژەنکردنەوەی بینایه‌ی بەڕێوبەرایەتی شه‌هیدانی هەڵەبجە و بەشەناوخۆیی قوتابیانی زانکۆی هەڵەبجە و قیرتاوکردن و چاککردنی ئاو و ئاوەڕۆ لەپارێزگای هەڵەبجە جووڵانەوەکی گرنگ دەبیت بۆ بوژاندنەوە وبەرەوپێشەوەچونوی پارێزگاکە.
ئیداره‌ی راپه‌ڕین:
هه‌رچی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕینیشه پڕۆژەی پردی دەربەندی رانیە - بنگرد، یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، 13ی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو بەردی بناغەی لەلایەن "مەسرور بارزانی"، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه دانرا، ئێستا 35%ی کارەکانی پردەکە تەواو بووە و کۆمپانیای جێبەجێکار له کارەکانی بەردەوامە و بڕیاریداوە لەماوەی دیاریکراو، کە ساڵ و نیوێکە، پڕۆژەکە تەواو بکات.
بەتەواوبوونی پردەکە جگە لە سوودی گەشتیاری و بازرگانی، گرفتی جوتیارانی 46 گوندی سنووری مەرگە و بنگرد چارەسەر دەکات.
کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە، کارەکانی پردی دەربەندی رانیەی خستە بواری جێبەجێکردن و تا ئەمڕۆ یەك لەسه‌ر سێی تەواوی پڕۆژەکە کۆتایی هاتووە و کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە بە باشی کاری تێدا دەکات.
پڕۆژەی پردی دەربەندی رانیە، یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێم لەسنووری ئیدارەی راپەڕین، پڕۆژەکە ئیدارەی راپەڕین بە قەزای دوکان و لەوێوە بە پارێزگای سلێمانی دەبەستێتەوە.
پردی دەربەند بایەخی گەشتیاری و بازرگانی و کشتوکاڵی گرنگی دەبێت و یەکێك بووە له داواکارییه سەرەکییەکانی دانیشتوانی 46 گوند لە سنووری دوکان.
بەختیار ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوەدانکردنەوەی راپەڕین گوتی: "پڕۆژه‌ی پردی نوێی ده‌ربه‌ندی رانیه، كه ئێستا زیاتر له 35%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه، له مانگی تشرینی دووه‌می 2020 ده‌ستبه‌كاربووین، ماوه‌ی پڕۆژه‌كه ساڵ و نیوێكه و به ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه کارئاسانی گەورەی گەشتیاری و بازرگانی و كشتوکاڵی بۆ خەڵکی سنوورەکە دەکات".
پردی ئێستای دەربەندی رانیە له ساڵی 2007 دروستکراوە و بەهۆی مەترسی داڕووخان لە دوو ساڵی رابردوو هاتووچۆی بارهەڵگری بەسەردا قەدەغەکراوە.
ئەوە گرفتی گەورەی بۆ جوتیارانی سنوورەکە دروستکردووە، کە ناتوانن بار و هاتووچۆی پێویست لە پرده کۆنەکەوە بکەن، بە تەواوبوونی پردی نوێی دەربەندی رانیه، جوتیارانی 46 گوندی سنوورەکە سودی گەورەی لێ دەبینن.
پردی نوێی دەربەندی رانیە درێژیەکەی 400 مه‌تره و پانییه‌كه‌ی 15 مه‌تره و بەرزییه‌كه‌ی 32 مەترە، 13ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو بە گوژمەی 11 ملیار دینار بەردی بناغەی لەلایەن "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمه‌وه دانرا.
ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەکە 18 مانگە و کۆمپانیای جێبەجێکار بەڵێنی داوە، لە وادەی خۆی پڕۆژەکە تەواو بکات.
بە تەواوبوونی پردەکە، جگە لە بەخشینی سیمایەکی جوان بە دەربەندی رانیە، کارئاسانی گەورەی گەشتیاری و بازرگانی و كشتوکاڵی بۆ خەڵکی سنوورەکە دەکات.
له 2020/10/13 به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەردی بناغەی پردی ده‌ربه‌ندی رانیه- بنگرد دانرا.
سه‌رۆكی حكومه‌ت له ڕێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه، گوتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ى به گرنگى پڕۆژه‌كه كرد و گوتی "پردی ده‌ربه‌ندی رانیه -بنگرد، پردێكی ستراتیژى ده‌بێت بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌م ده‌ڤه‌ره و هاوكار ده‌بێت بۆ جووتیاران، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رووبوومه‌كانیان به بازاڕ بگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها ده‌بێته پردێك بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتوگوزار و بازرگانی".
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، له باسى ئه‌و پڕۆژانه‌ى كه له پلانى حكومه‌ت دان بۆ ناوچه‌كه گوتى: "جگه له‌م پڕۆژه‌یه، پڕۆژه‌ى جووتسایدی بازاڕی رانیه، شه‌قامی 60 مه‌تری قه‌ڵادزێ، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كانی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین و دروستكردنی سه‌نته‌ری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، جێبه‌جێده‌كه‌ین. پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌شمان هه‌بوو بۆ دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی كۆرۆنا له چوارقوڕنه، به‌ڵام به سوپاسه‌وه، له لایه‌نێكی دیكه‌وه ته‌مویلی كراوه و ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌ین".
هه‌موو لایه‌كیشى دڵنیا كرده‌وه، كه ئه‌م پڕۆژانه به‌رده‌وام ده‌بن و گوتى "ئه‌م پڕۆژانه‌ى له سه‌رتاسه‌ری كوردستان، ده‌ستیان پێكردووه به‌رده‌وام ده‌بن، له هه‌ندێك شوێنیش به‌رنامه‌مان بۆ پڕۆژه‌ى زیاتر هه‌یه. به‌رنامه‌مان هه‌یه بۆ دروستكردنی كارگه‌ری وه‌رگرتنی گه‌نم له هه‌ر سێ پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و دروستكردنی شاری پیشه‌سازی خۆراك له هه‌ڵه‌بجه، بۆ وه‌رگرتنی زیاتر له نیو ملیۆن تۆن گه‌نمی جووتیاران. به‌رنامه‌ی دیكه‌شمان هه‌یه بۆ دروستكردنی رێگه‌وبان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان".
ئیداره‌ی گه‌رمیان:
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رێگای دووسایدی کفری - کەلار یەكێك لەو 10 پڕۆژە ستراتیژیانە بوو، کە لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاردرا کارکردن تێیدا بەردەوام بێت، ئێستاش پڕۆژەکە له‌كاركردن بەردەوامە و بڕیارە له ماوه‌ی کەمتر لە دوو مانگی دیکە رێگاکە تەواوببیت و بەڕووی شۆفێراندا بکرێتەوە، کە ئاسانکاری زۆر بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان دەکات.
عەدنان خەلیل، بەڕیوەبەری رێگاوبانی گەرمیان بۆ كوردستان24 گوتی: كاركردن له‌و پڕۆژه‌یه ئێستا له قۆناغی چواره‌مدایه و یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژییه‌كان، كه له‌لایه‌ن كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و تا ئێستا له سه‌رووی 90%ی پرۆژه‌كه ته‌واو بووه و كاركردن تێیدا به‌رده‌وامه.
گوتیشی: سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه داوه، كه بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه پێویسته.
ئه‌و رێگایه كه بەستانداردی جیهانی دروست دەکریت، بەتەواوبوونی رێگای نیوان کفری - کەلار بۆ 20 خولەك نزیك دەکاتەوە و جمووجۆڵی بازرگانی وگەشتیاریش زیاتر دەکات. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا لوقمان عوسمان، ئه‌ندازیاری رێگاكه ده‌ڵێت، پڕۆژه‌كه به به‌رزترین كوالیتی و ستانداردی جیهانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ته‌واوی بنه‌ما ئه‌ندازیارییه‌كانی تێدا به‌كارهاتووه و بۆ داهاتووش هیچ كێشه و گرفتێكی نابێت.
تیچووی ئەم پڕۆژەیە 44 ملیار دینارە و درێژیەکەشی 34 کیلۆ مەترە، بەتەواوبوونی ئه‌و پڕۆژه‌یه کەرتی بازرگانی، گەشتیاری و ھاتووچۆ دەبوژێنە و رووداوەکانی ھاتوچۆش کەمتر دەکاتەوە.