چه‌ند چركه‌یه‌ك به‌ر له سووتاندنی ته‌رمه‌كه‌ی، ئافره‌تێكی هیندی به‌هۆش خۆی هاته‌وه
له‌ناكاو چاوه‌كانی كرده‌وه و كه‌وتبووه حاڵه‌تێكی تۆقێنه‌ر و ده‌ستی به گریان كرد.. جارێكی دیكه به‌په‌له گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه
K24- هه‌ولێر:
ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 76 ساڵی له وڵاتی هیندستان به ناوی شاكونتار جایكواد، دوای راگه‌یاندنی مردنه‌كه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، چه‌ند چركه‌یه‌ك به‌ر له سووتاندنی ته‌رمه‌كه‌ی، له‌ناكاو چاوه‌كانی كرده‌وه و به‌هۆش خۆی هاته‌وه.
جایكوادا كه خه‌ڵكی شاری براماتی هیندستانه، دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، له ژوورێكی جیاكراوه له ماڵه‌وه كه‌ره‌نتین كرا. به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستی له 10ی ئه‌م مانگه كه‌سوكاره‌كه‌ی گواستییانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره له ویلایه‌تی ماهاراشترا، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی شوینی خه‌واندن، چونكه هه‌موو ژوورێكی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه پڕبوون له نه‌خۆش، نه‌یانتوانی شوێنێكی له نه‌خۆشخانه بۆ دابین بكرێت و هه‌موو ژوورێك پڕ بوون له نه‌خۆش.
كاتێكیش كه‌سوكاره‌كه‌ی ناچار بوون روو له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه بكه‌ن، ئه‌و ئافره‌ته له‌ڕێگا له‌هۆش خۆی چوو، كه‌سوكاره‌كه‌ی وایانزانی مردووه و ده‌ستیان به ئاماده‌كاری كرد بۆ سووتاندنی ته‌رمه‌كه‌ی، به‌ڵام به چه‌ند چركه‌یه‌ك به‌ر له سووتاندنی ته‌رمه‌كه‌ی، له‌ناكاو چاوه‌كانی كرده‌وه و كه‌وتبووه حاڵه‌تێكی تۆقێنه‌ر و ده‌ستی به گریانێكی هێستری كرد، بۆیه جارێكی دیكه گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
جێگای ئاماژه‌یه، له پایزی ساڵی 2019ـه‌ش حاڵه‌تێكی هاوشێوه له‌و وڵاته روویدا، كاتێك مردنی پیاوێكی ته‌مه‌ن 55 ساڵی راگه‌یه‌ندرابوو و به‌ر له سووتاندنی ته‌رمه‌كه‌ی سه‌ری جووڵاندبوو، له سه‌ره‌تادا كه‌سوكاره‌كه‌ی زۆر له جووڵه‌ی سه‌ری ترسان، به‌ڵام دواتر بۆیان ئاشكرا بوو كه له‌ژیان ماوه و به‌هۆش خۆی هاتووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل
H.B