پەرلەمان گفتوگۆ لەبارەی تاوانەکانی کوشتن و خۆکوشتن دەکات
خوێندنەوەی دووەم بۆپێشنیازەیاسای بە خاوەنکردنی ئەو زەویانە دەکرێت کە لە سنووری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەر کراوە

K24 – هەولێر
پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی تاوانەکانی کوشتن و خۆکوشتن و چەند پرسێکی دیکە دەکات.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 25/5/2021 پەرلەمان کۆدەبێتەوە بەگوێرەی بەرنامەی کار کۆبوونەوەکە سێ تەوەری سەرەکی لە خۆدەگرێت کە بریتین لە:.
یەکەم: خستنەڕووی بیرۆکەی پەرلەمانتار عەبدولستار مەجید، پەیوەست بە (دۆزینەوەی هەلی کار لە رێگەی بەگەڕخستنەوەی کارگەکان).
دووەم: خستنەڕوو گفتوگۆکردنی دیاردەی (تاوانەکانی کوشتن بەگشتی کوشتنی ئافرەت و خۆکوشتن) بە ئامادەبوونی لایەنەی پەیوەندیدار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.
سێیەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای (هەمواری یەکەمی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2019 یاسای بە خاوەنکردنی ئەو زەویانەی کە لە سنووری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەر کراوە).
