سبه‌ی لاپۆرتا ئه‌م بڕیاره به رۆناڵد كومان ده‌ڵێت
بارسێلۆنا بڕیاریداوە دەستبەرداری رۆناڵد کۆمانی راهێنەری ببێت و بەپێی سەرچاوەکانی ئیسپانیاش سبەی دووشەممە ئەم بڕیارە بە کۆمان رادەگەیەنرێت.
بەپێی بەرنامەی ئێلچێرینگیتۆی ئیسپانی خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا دوای یارییەکەیان بەرامەر ئێێبار بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی رۆناڵد کۆمان لەگەڵ جێگرەکەی و بەڕێوەبەری وەرزشی و بەڕێوەبەری جێبەجێکار کۆبووەتەوە و رێککەوتوون لەسەر لێسەندنەوەی متمانە لە راهێنەری یانەکە.
سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات ئەم بابەتە لەلایەن کارگێری بارسێلۆنا یەکلاکراوەتەوە و سبەی دووشەممە بە فەرمی دوورخرانەوەی پێ رادەگەیەنن.
دوای دوورخرانەوەی کۆمان، چاڤی هێرناندێزی راهێنەری ئێستای یانەی سەدی قەتەری دیاترین بەبژێرە بۆ شوێنگرتنەوەی رۆناڵد کۆمان.
رۆناڵد كومانی ته‌مه‌ن 58 ساڵ، له هاوینی 2020 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی بارسێلۆنای وه‌رگرت، له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا سه‌رپه‌رشتی 54 یاریی كرد، 35 بردنه‌وه، 8 به‌رامبه‌ربوون و 11 شكستی تۆمار كرد، ته‌نیا نازناوی جامی شای بۆ بارسێلۆنا به‌ده‌ستهێنا.