سه‌ردانی ئه‌عره‌جی بۆ فه‌له‌ستین دواخرا
بڕیار بوو، ئه‌مڕۆ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسم ئه‌عره‌جی، به سه‌ردانێك بگاته رامه‌ڵڵا، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه‌ی دواخست.
K24 – هه‌ولێر:
بڕیار بوو، ئه‌مڕۆ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسم ئه‌عره‌جی، به سه‌ردانێك بگاته رامه‌ڵڵا، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه‌ی دواخست.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری عێراقی، رایگه‌یاند، له به‌ر چه‌ند هۆكارێكی ته‌كنیكی سه‌ردانه‌كه دواخراوه و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌نجام ده‌درێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ فه‌له‌ستین، قاسم ئه‌عره‌جی له‌گه‌ڵ مه‌حموود عه‌باس، رێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستینی كۆببێته‌وه.