هه‌ولێر.. كه‌سێك به تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له ماڵی خوشكی ده‌ستگیركرا
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، مقەده‌م هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگه‌یاند، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه، كه به كڵاشینكۆف ته‌قه‌ی له ماڵی خوشكی خۆی كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، مقەده‌م هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگه‌یاند، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه، كه به كڵاشینكۆف ته‌قه‌ی له ماڵی خوشكی خۆی كردووه.
گوتیشی: بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی دەشتی هەولێر، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (د.م.ا) قۆڵبەست کرد، کە بە چەکێکی جۆری کڵاشینکۆف تەقەی لە ماڵی خوشکی خۆی کردبوو.
هه‌روه‌ها گوتی: لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر چەکە بەکارهاتووەکە و دەمانچەیەک و دوو نارنجۆک و کۆمەڵێک فیشەک و مەخزەندا گیراوه، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و بە مەبەستی گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان بەرامبەری، رادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کرا.