كۆنتی پێكهاته‌ی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیای بۆ یۆرۆ راگه‌یاند
به‌ر له پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه 7 یاریزان به‌ڕێ ده‌كات
ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا 30 یاریزانی بۆ پێكهاته‌ی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له‌پێناو به‌شداریكردن له یۆرۆی 2016 راگه‌یاند.
له پێكهاته‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له ئاندریا پێرلۆ و سێباستیان جیۆڤینكۆی یاریزانانی نیویۆرك سیتی ئه‌مێریكی و تۆرنتۆی كه‌نه‌دی ناویان نییه، ئه‌مه جگه له دۆمینیكۆ بێراردی هێرشبه‌ری ساسۆلۆ.
هه‌روه‌ها كۆنتی ده‌رفه‌تێكی داوه به یاریزانه لاوه‌كان له‌وانه دانێلی رۆجانی به‌رگریكاری یوڤێنتۆس و ماركۆ بیناسی ناوه‌ڕاستكاری تۆرینۆ.
لیسته‌كه به‌مشێوه‌یه:
گۆڵپارێز : بوفۆن، ماركێتی، سێریجیۆ
به‌رگری: ئاستۆری، بارزالی، بۆنوچی، كیلینی، رۆجانی، ئۆگبونا، دارمیان، دی چیلیۆ و زاباكۆستا.
ناوه‌ڕاست: بیناسی، بوناڤیتۆرا، دی رۆسی، فلۆرهنزی، جیاكرینی، جۆرجینیۆ، مۆنتۆلیڤۆ، مۆتا، بارولۆ، ستورارۆ، كاندریڤا.
هێرشبه‌ر: ئیدێر، ئیمۆبوێلی، ئینسینی، بیلی، زازا، برناردێسكی، شه‌عراوی.