میدیاكانی فه‌ره‌نسا: زێدان له رۆیشتنی له ریال مه‌درید نزیك بووه‌ته‌وه

به گوێره‌ی میدیاكانی فه‌ره‌نسا، زینه‌دین زێدان به كه‌سه نزیكه‌كانی خۆی گوتووه كه له ریال مه‌درید ده‌ڕوات و سه‌رۆكی یانه‌كه‌شی له‌م بابه‌ته ئاگادار كردووه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت له داهاتوویه‌كی نزیك سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا بكات.
زینه‌دین زێدان ئه‌م وه‌رزه سه‌خترین ساڵی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید تێپه‌ڕ كرد و هیچ نازناوێكی به‌ده‌ستنه‌هێنا.
رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: زۆربه‌ی ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه زینه‌دین زێدان بۆ وه‌رزی داهاتوو له راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید نامێنێت و به‌ربژێره بۆ ئه‌وه‌ی له دوای كۆتایی هاتنی یۆرۆی 2020 له شوێنی دیدی دیشامپ ببێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا.
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه چه‌ندان ناوی به‌ربژێر له‌ژێر ده‌ستی فلۆرێنتینۆ پێرێزه، به‌ڵام هیچ كامێكیان نه‌بووه‌ته جێگه‌ی متمانه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری ریال مه‌درید بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی زێدان پڕبكه‌نه‌وه، دیارترینیان (ئالێگێری و رائول گۆنزلێزه).
زینه‌دین زێدان ئه‌زموونی راهێنه‌رایه‌تی ته‌نیا له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید هه‌یه و خاوه‌نی 9 نازناوه و سه‌رجه‌م نازناوه‌كانیشی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه‌كان بووه.
زێدان دوای 3 بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگی له‌سه‌ریه‌ك له ریال مه‌درید رۆیشت و له 2019 گه‌ڕایه‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو لالیگای برده‌وه، له دوای ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید سه‌رپه‌رشتی 114 یاری كردووه، 69 بردنه‌ه، 25 به‌رامبه‌ربوون و 20 شكستی تۆمار كردووه و ئه‌م وه‌رزه‌ش هیچ نازناوێكی بۆ یانه‌كه نه‌برده‌وه.