ئه‌م ڤیدیۆیه میدیاكانی جیهانی هه‌ژاند
ملیۆنێرێكی چینی له‌به‌رخاتری كوڕه‌كه‌ی یانه‌یه‌كی تۆپی پێی كڕیوه و 2 مه‌رجی له‌سه‌ر راهێنه‌ریش داناوه
ملیۆنێرێكی چینی له‌به‌رخاتری كوڕه‌كه‌ی یانه‌یه‌كی تۆپی پێی كڕیوه و 2 مه‌رجی له‌سه‌ر راهێنه‌ریش داناوه.
پێگه‌ی NewsLine له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: ملیۆنێرێكی چینی به ناوی (هی شیهوا) یانه‌ی زیو كوجوی كڕیوه كه له خولی پله‌دووی چینی یاری ده‌كات و دوو مه‌رجیشی له‌سه‌ر راهێنه‌ر سه‌پاندووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، ملیۆنێره چینییه‌كه كه خاوه‌نی یانه‌كه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌ر راهێنه‌رێك بكات ده‌بێت ناچاری بكات به ڕازیبوون به 2 مه‌رج، یه‌كه‌میان، به‌شداریكردنی كوڕه‌كه‌یه‌تی له یارییه‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كێشی سه‌رووی 126 كیلیۆیه.
مه‌رجی دووه‌میان به‌شداریكردنی كوڕه‌كه‌یه‌تی له یاریی دێربی و لوتكه‌ی نێوان زیو كوجو و سیتشوان جیونیو كه ساڵانێكه ئه‌م دوویانه‌یه ركابه‌ری یه‌كترن.
له‌م ڤیدیۆیه‌دا كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووه‌ته‌وه تێیدا كوڕه‌كه‌ی به‌شداریی یاریی نێوان دوو یانه ركابه‌ره‌كه ده‌كات (زیبۆ كوجۆ و سیتشوان جیونیو.
له‌وه‌ته‌ی ئه‌و بارزگانه چیینییه یانه‌ی زیبۆی كڕیوه، كوڕه‌كه‌ی بووه‌ته هۆكاری لێكرانی 10 گۆڵ، له كۆی 5 یاریش، یاریزانه‌كانی ئه‌و یانه‌یه ته‌نیا 2 گۆڵیان كردووه، یانه‌كه‌ش به كۆكردنه‌وه‌ی ته‌نیا یه‌ك خاڵ له خانه‌ی كۆتایی خولی پله‌دووی چینی دێت.
126kg and he’s playing pro football?! 🤣 pic.twitter.com/Txbf8jYIPM
— Ollie 👹 (@LubanDesign) May 18, 2021