هێمن هه‌ورامی: تا ئێستا به‌غدا یه‌ك دینار شایسته‌ی دارایی هه‌رێمی نه‌ناردووه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، هێمن هه‌ورامی گوتی: حكومه‌تی عێراق پابه‌ند نه‌بووه به جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه.
K24 – هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، هێمن هه‌ورامی، رایگه‌یاند، تا ئێستا حكومه‌تی ئیتیحادی یه‌ك دینار له شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی نه‌ناردووه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، هێمن هه‌ورامی گوتی: حكومه‌تی عێراق پابه‌ند نه‌بووه به جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه.
گوتیشی: پێویسته هه‌رچی زیاتره كار بۆ جێبه‌جێكردنی باشتری یاسای چاكسازی بكرێت.
ئاشكراشیكرد، كه رێگر له به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی هه‌یه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی دا، كه داهاتی نه‌وت و خاڵه سنوورییه‌كان پێویستیان به جێبه‌جێكردنی باشتری یاسای چاكسازی هه‌یه و پێویسته چاكسازیان تێدا بكرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند، داوا ده‌كه‌ین هه‌موو لایه‌نه‌كان به نه‌فه‌سی ئاشتیخوازانهوە مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه‌دا بكه‌ن، نه‌ك بۆ تۆماركردنی خاڵ له دژی یه‌كدی، به‌و پێیه‌ی هه‌ڵبژاردن له پێشه.
هێمن هه‌ورامی، دووپاتیكرده‌وه، ئه‌مه دوازدهیەمین مانگه، حكومه‌تی عێراق پاره‌ی بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه.
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنی تایبه‌ت به پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، هێمن هه‌ورامی گوتی: دوو یاداشت گه‌یشتووه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.
ئاماژه‌ی بەوەشدا، كە سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان لاری نییه له‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له وه‌زیری دارایی، پلاندانان، سامانه سرووشتییه‌كان، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان و دانووستان ئاماده بن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری په‌رله‌مانتاران.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكراشیكرد، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته به‌غدا بۆ به‌دواداچوونی پرسی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه.