فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یهك رهتیدهكاتهوه رێگریان له جووتیارانی ناوچه سنوورییهكان كردبێت
فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یهك، له حاجی ئۆمهران رهتیكردهوه، هێزهكانیان رێگریان له گهڕانهوهی جووتیاران بۆ سهر زهوییه كشتوكاڵییهكانیان كردبێت و رایگهیاند، ئامانجی مانهوهی ئهوان له سنوورهكه پاراستنی هاووڵاتیانی دانیشتووی ناوچهكهیه له شهڕ و كێشهكانی پهكهكه.
K24 – ههولێر:
فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یهك، له حاجی ئۆمهران رهتیكردهوه، هێزهكانیان رێگریان له گهڕانهوهی جووتیاران بۆ سهر زهوییه كشتوكاڵییهكانیان كردبێت و رایگهیاند، ئامانجی مانهوهی ئهوان له سنوورهكه پاراستنی هاووڵاتیانی دانیشتووی ناوچهكهیه له شهڕ و كێشهكانی پهكهكه.
لهو بارهیهوه، فهرماندهییهكه راگهیهندراوێكی دهركردووه، ئهمهی خوارهوه دهقهكهیهتی:
دوای ئەوەی لە رێککەوتی 23ی 11ی 2020 هێزێکی فەرماندەییمان لە سنووری ناحیەی حاجی ئومەران جێگیرکرا بە مەبەستی ئەوەی کە ئەو سنوورە پارێزراو بێت لە شەڕی نێوان چەکدارانی پەکەکە و تورکیا و خەڵکی خوشەویستی ئەو ناوچەیە نەبنە قوربانی شەڕی نێوان ئەو دوو ھێزە، خۆشبەختانە لە ماوەیەکی کەمدا توانیمان ئەو سنوورە لە ھەر جموجوڵێکی سەربازی لە لایەن ئەو هێز و گروپانەی کە لەدەرەوەی چوارچێوەی ھێزە سەربازییەکانی ھەرێمی کوردستاندان بپارێزین.
لەم ڕاگەیهندراوەدا بە خەڵکی خوشەویستمان ڕادەگەیەنین کە ھەندێک کەس بۆ مەبەستێکی دیاریکراو لە ناو میدیای توڕە جڤاکیەکاندا کە سەر بە پەکەکە و ھەندێک ھێزی دیکەن کەوتوونەتە تۆمەت بەخشینەوە بۆ ھێزەکانمان لەو سنوورە کە گوایە ئێمە رێگری لە خەڵکی ئەو ناوچانە دەکەین بگەڕێنەوە ناو زەوییە کشتوکاڵییەکانی خۆیان. بە هەموو شێوەیەک ئەو جورە قسە هەڵبەستراوانە رەتدەکەینەوە و بە گەواھیدەری خەڵکی ئەو ناوچەیە لەو رۆژەوەی ھێزەکانمان لەوێ جێگیرکراون ئەو زەویانەی کە زیاتر لە 20 ساڵە لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە داگیرکرابوون و ھەر خاوەن زەویەک ئەگەر بیویستبایە زەویە کشتوکاڵییەکانی دابچێنێت یان مەڕوماڵات بەخێو بکات دەبوایە سەرانە بدەنە چەکدارانی پەکەکە و ئەگەر نا بۆیان نەبوو ھیچ کەسێک بەبێ سەرانە یەک بستیش بکاتە بەروبوومی کشتوکاڵی، ئێستا لەژێر سایەی ھێزی پێشمەرگەدا دەتوانن بە ئازادی بچنە ناو زەوییە کشتوکاڵییەکانیان و پێش چەند رۆژێکیش پێشمەرگەکانی فەرماندەییمان بە ئالیاتی خۆیان ھاوکاری خەڵکی ئەو ناوچانەیان کرد تا جارێکی دیکە جۆ و جۆبارەکانی زەویە کشتوکاڵییەکانیان دروست بکەنەوە و لەو سنوورە جارێکی دیکە دەست بە چاندنی زەوییە کشتوکاڵیەکانیان بکەنەوە. داوامان لە خەڵکی ئەو ناوچەیە کردووە سەردانی ئەو شوێنانە نەکەن کە چەکدارانی پەکەکە بوونیان ھەیە تاکو نەبنە قوربانی بەھۆی بۆردومانکردنی پەکەکە لەلایەن تورکیایەوە.
فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی/1، ھێزێکی نیشتیمانی ھەرێمی کوردستانە و بۆ پاراستنی سەروماڵی خەڵکی ھەرێمی کوردستان ھەرکاتێک فەرمانی پێ بکرێت بۆی هەیە هێزەکانی جوڵە پێ بکات بۆ ھەر شوێنێکی کوردستان و هێزەکانی لێی جێگیربکات، خەڵکی نابەرپرس و ناحەزی ھەرێمی کوردستان ناتوانن بڕیار لەسەر جێگیربوون یان جێگیرنەبوونمان بدەن کە چەندین ساڵە بوونەتە ھۆی ماڵوێرانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان لە ناوچە سنوورییەکان.
فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی/1
25/5/2021