په‌رستارێكی عه‌ره‌ب ژیانی "جو"ێكی ئیسرائیل رزگار ده‌كات
"بیرم له‌وه نه‌كرده‌وه ئه‌و كه‌سه كێیه، عه‌ره‌به، یان "جو"ێكی ئیسرائیلییه، ئه‌وه‌ی بیرم لێده‌كرده‌وه، ته‌نیا رزگاركردنی بووه"

K24 - هه‌ولێر:
دوور له توندوتیژییه‌كانی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل، په‌رستارێكی عه‌ره‌ب سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی ژیانی ژیانی "جو"ێكی ئیسرائیل رزگار بكات، دوای دوای ئه‌وه‌ی هێرشی كرایه سه‌ر و له‌لایه‌ن چه‌ند گه‌نجێكی شاری "عه‌كا"، به توندی لێی دراوه.
په‌رستارێك به ناوی "فادی قاسم" ته‌مه‌ن (28) ساڵ، له به‌شی هه‌ناوی نه‌خۆشخانه‌ی "نه‌هاریا" كار ده‌كات، له‌هه‌مانكاتدا چالاكوانێكی كۆمه‌ڵایه‌تیشه، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو گه‌یشته گه‌ڕه‌كێكی شاری "عه‌كا"، كه ده‌كه‌وێته باكووری ئه‌و وڵاته، له هاوه‌ڵی شێخێكی عه‌ره‌ب وچه‌ند چالاكوانێكی دیكه، به مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینییه‌كان، له‌و كاته‌دا فادی گه‌نجێكی ئیسرائیلی "مور جانا شیڤلی"ی ته‌مه‌ن (29 ساڵ) ده‌بینێت، كه خه‌ڵتانی خوێن بووه، بۆیه به په‌له هه‌وڵی رزگاركردنی ده‌دات.
فادی قاسم گوتی: "بیرم له‌وه نه‌كرده‌وه ئه‌و كه‌سه كێیه، عه‌ره‌به، یان "جو"ێكی ئیسرائیلییه، ئه‌وه‌ی بیرم لێده‌كرده‌وه، ته‌نیا رزگاركردنی بووه"،فادی "مور"ی له‌به‌ر ده‌ستی چه‌ند هێرشكارێكی عه‌ره‌ب ده‌رهێناوه و چاره‌سه‌ری سه‌رتایی بۆ كردووه‌و دواتر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كردووه.
چه‌ند رۆژێك دوای رووداوه‌كه، "مور جانا شیڤلی" داوای بینینی فادی ده‌كات، بۆیه "فادی" له نه‌خۆشخانه سه‌ردانی ده‌كات و "مور"یش سوپاسی ده‌كات ده‌ڵێت: "رزگارت كردم، نهمدهزای به‌بێ تۆ چی بكه‌م"، به‌ڵام "فادی" وه‌ڵامی ده‌داته‌وه، "ده‌بووایه ئه‌وه بكه‌م و به‌ته‌نیا نه‌بووم، به‌ڵكو خهڵێكیشم له‌گه‌ڵ بووه یارمه‌تیاندام تا به هاناته‌وه بێم".
دوور له توندوتیژییه‌كانی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل، حاڵه‌تێكی دیكه‌ش له چه‌ند رۆژی رابردوو هه‌ر له‌و وڵاته روویدا، كاتێك "جو"ێكی ئیسرائیل كه له گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه له قودس كوژرا و خێزانه‌كه‌ی به‌شێكی جه‌سته‌یان به‌خشی و ژیانیان بۆ ژنێكی عه‌ره‌ب گه‌ڕانده‌وه و گورچیله‌یه‌كیان پێدا.