وه‌زاره‌تی دارایی: سبه‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت

رۆژانی پێنجشه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌ و دارایی دابه‌ش ده‌كرێت
رۆژانی پێنجشه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌ و دارایی دابه‌ش ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 2021/5/27، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگه و لیواکانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، رێکەوتی 2021/5/30، مووچەی یەکەكانی 70 و 80  و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت.