"رۆناڵد كومان له راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنا به‌رده‌وام ده‌بێت"
بەڕێوەبەری کارەکانی رۆناڵد کۆمان دووپاتیدەکاتەوە کۆبوونەوەیان لەگەڵ لاپۆرتا ئەرێنی بووە و کۆمانیش بۆ وەرزی داهاتوو لە راهێنەرایەتی بارسێلۆنا بەردەوام دەبیت.
رۆب یانسن بەڕێوەبەری کارەکانی رۆناڵ کۆمان رایگەیاندووە کۆبوونەوەیەکەیان لەگەڵ لاپۆرتا ئەرێنی بووە و دەڵێت من بە هەستێکی باش لە کۆبوونەوەکە هاتمە دەرەوە و لێکتێگەیشتن و رێز لە نێوان هەردوولا هەبوو.
یانسن هێما بۆ ئەوەش دەکات کە کۆمان لە راهێنەرایەتی بارسێلۆنا بەردەوام دەبێت و بۆ وەرزی داهاتووش سەرکردایەتی یانە کەتەلۆنییەکە دەکات، بڕیاریشە لە چەند رۆژی داهاتوو گفتوگۆی زیاتر بکەن.
کەمێک بەر لە ئێستاش رۆژنامەی سپۆرت هەواڵی مانەوەی کۆمانی پشتڕاست کردەوە و نووسیویەتی کارگێری بارسێلۆنا بڕیاریداوە کۆمان بەردەوام بێت و راهێنەرە هۆڵەندیەکە دەست بە گۆڕانکاری لە پێکهاتەی تیپەکەی دەکات و ئامادەیە هەرچی زووە دەستبەرداری چەند یاریزانێکی ببێت.
رۆناڵد كومانی ته‌مه‌ن 58 ساڵ، له هاوینی 2020 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی بارسێلۆنای وه‌رگرت، له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا سه‌رپه‌رشتی 54 یاریی كرد، 35 بردنه‌وه، 8 به‌رامبه‌ربوون و 11 شكستی تۆمار كرد، ته‌نیا نازناوی جامی شای بۆ بارسێلۆنا به‌ده‌ستهێنا.