جووتیار عادل: حكومه‌ت ده‌سته‌وه‌ستان نابێت و پێویسته چاكسازی له ده‌روازه سنوورییه‌كان بكرێت
كێشه‌ی دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه كاتییه و دووباره نابێته‌وه و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا مووچه‌ی مووچه‌خۆران دابه‌ش ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جووتیار عادل، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا باسی له ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد و گوتی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه، كه ده‌بێت یاسا و رێنماییه‌كان وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن. بڕیار له باره‌ی ده‌رماڵه‌كانه‌وه درا و له 30 رۆژدا ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت. گوتیشی: سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و ژمارانه‌ی له باره‌ی داهاته‌وه له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه باس ده‌كرێن، پشتیان پێ نابه‌سترێت. ته‌نیا پشت به‌و زانیارییه ره‌سمیانه ده‌به‌ستن، كه لای وه‌زاره‌تی دارایی و حكومه‌ت هه‌ن. جه‌ختیشیكرده‌وه،كێشه‌ی دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه كاتییه و دووباره نابێته‌وه و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا مووچه‌ی مووچه‌خۆران دابه‌ش ده‌كرێت.
ده‌قی وته‌كانی جووتیار عادل
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی باسكران. یه‌كه‌میان پرسی چاكسازی بوو، له‌وه‌ش بابه‌تی جێبه‌جێكردنی یاسا و رێنماییه‌كان وه‌ك خۆی بوو بۆ به‌دیهێنانی دادوه‌ری. بابه‌تێكی دیكه، باسكردنی ده‌رماڵه‌كان و چۆنێتی خه‌رجكردنیان بوو بۆ ئه‌وانه‌ی شایسته‌ن. گفتوگۆ له‌سه‌ر بڕیارێك كرا و په‌سند كرا و له ماوه‌ی 30 رۆژدا ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. هه‌روه‌ها باس له پاراستنی ده‌رماڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه كرا، كه شایسته‌ن. ئه‌مه‌ش به‌شێكه له جێبه‌جێكردنی یاسا. هه‌روه‌ها باس له پێداچوونه‌وه به ئه‌دای وه‌زاره‌ته‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین كرا. باس له زیادكردنی داهاتی وه‌زاره‌ته‌كان كرا، به مه‌رجێك له سه‌ر حسابی هاووڵاتیان نه‌بێت. قسه له‌سه‌ر ئه‌وه كرا، چۆن بتوانین، داهاته‌كان زیاد بكرێت له رێی پڕۆژه‌كانه‌وه.
هه‌روه‌ها دوو پڕۆژه یاسا پێشكه‌شكران، یه‌كه‌میان هه‌مواركردنی یاسای وه‌زاره‌تی دارایی بوو. پڕۆژه‌كه په‌سند كرا. دووه‌میشیان په‌یوه‌ست بوو به وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به ناونیشانی پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنان و هاورده‌كردنی بنه‌تۆ و شه‌تڵ و تۆماركردن و په‌سندكردنی و پارێزگاریكردنی و ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش په‌سند كرا.
ده‌مه‌وێت دوو بابه‌تی دیكه باس بكه‌م، یه‌كه‌میان دابه‌شكردنی مووچه و راگه‌یاندنی لیستی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه‌كانی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ته‌وه. هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و بابه‌ته سیاسی نییه و حكومه‌تی هه‌رێم خۆی پابه‌ند كردووه، به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران. ئێستاش كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی دانراوه مووچه‌كان دابه‌ش بكات. ئه‌مه حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه رووبدات و ئێمه دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه، مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت و دابه‌ش ده‌كرێت.
بابه‌تی دووه‌م: بابه‌تی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و عێراقه و هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و پێشتریش سێ نووسراوی جیا له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم ئاراسته‌ی حكومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی كراوه.
یه‌كه‌میان له 14ی نیسان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم نووسراوی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق كردووه و تێیدا رایگه‌یاندووه، ئێمه پابه‌ندین به جێبه‌جێكردنی یاسای 2021. له 13ی نیسان، وه‌زیری دارایی نووسراوی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كردووه و ئاماده‌یی بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه ده‌ربڕیوه. هه‌روه‌ها دیوانی چاودێری هه‌رێمی كوردستان له 2ی ئایار و له 20ی نیسان دوو نووسراوی ئاراسته‌ی دیوانی چاودێری دارایی عێراق كردووه و هیوادارین ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ بكرێت.
وه‌ڵامی پرسیاره‌كان:
- باسی داهاتی سلێمانی كراوه، گرفتی مووچه چییه، بۆچی ناردنی بودجه بۆ په‌رله‌مان دواكه‌وتووه؟
* سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه، كۆمه‌ڵێك كێشه دیاریكراوون، یه‌كێكیان كێشه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاته‌كان بووه، كێشه‌ی كۆنترۆڵ و پێداچوونه‌وه‌ی خاڵه سنوورییه‌كان بووه، هه‌نگاوی باش نراوه، له‌و بڕوایه‌دان هیچ لایه‌نێك دژی ئه‌وه نییه یاسا جێبه‌جێ بكرێت. ئاماده‌ییمان پیشانداوه هه‌ر میكانیزمێك بگیرێته به‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بێت و بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو داهاته‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بێت بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین. ململانێی سیاسیش هه‌یه، وه‌ك حكومه‌ت پلانی خۆمان هه‌یه. به گوێره‌ی كارنامه‌ی حكومه‌ت كه رایگه‌یاندووه و له په‌رله‌مان په‌سند كراوه، ئێمه پێوه‌ی پابه‌ندین و هه‌ر سێ لایه‌نی به‌شدار له حكومه‌ت له‌سه‌ری كۆكین.
* بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له هه‌فته‌ی داهاتوو، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران باس ده‌كرێت. وه‌ك پڕۆژه یاسا دێته ئه‌نجوومه‌ن. به گوێره‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و داهاته‌كه‌ی بودجه‌كه داده‌ڕێژرێت و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
* حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی خۆی پیشانداوه بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی ئیتیحادی و شه‌ممه یان یه‌كشه‌ممه شاندی هه‌رێم ده‌چێته به‌غدا. هه‌موو داتاكان ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بدرێنه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم بدرێن.
- بۆچی لێبڕینی مووچه به‌رده‌وامه؟ هۆی چییه خشته‌ی مووچه رانه‌گه‌یه‌ندرا؟
* حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و داهاته‌ی له به‌رده‌ستییه‌تی جگه له خه‌رجی به‌گه‌ڕخستن، كه بۆ پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كان و ئاو و كاره‌بایه، ئه‌وی دیكه هه‌مووی بۆ مووچه ده‌ڕوات. %79ی ته‌مویلی مووچه ده‌كرێت. پێشبینی ده‌كه‌ین لێبڕین به‌رده‌وام نابێت و به گوێره‌ی داهات ده‌بێت. ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان هاوكار بن بڕوا ده‌كه‌م ئه‌و لێبڕینه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراو نه‌مێنێت. ئێمه دڵنیایی ده‌ده‌ین، لێبڕین كاتییه. ده‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت و پشتیوانی لایه‌نه‌كانه له حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین لێبڕین نه‌مێنێت.
* بڕوا ناكه‌م و ده‌گمه‌نه ئه‌مه رووبدات، كه مووچه دواكه‌وێت، بڕوا ناكه‌م دووباره ببێته‌وه. پێشبینی ناكه‌م گرفتێكی گه‌وره بێت و نامه‌وێت له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر بێت. ئێمه‌ش نیگه‌رانین و پێمان خۆشه چه‌ند زووتر ئه‌و خشته‌یه رابگه‌یه‌ندرێت و پشتیوانی له دابه‌شكردنی ده‌كه‌ین. دڵنیایی ده‌ده‌ین له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان مووچه‌كه‌یان وه‌رده‌گرن و دابه‌شی ده‌كه‌ین.
- بۆچی له حكومه‌ت باستان نه‌كردووه، بۆ هه‌موو داهات ناگه‌ڕێندرێته‌وه، ئه‌گه‌ر راسته بۆ روونكردنه‌وه ناده‌ن، ئه‌گه‌ر راست نییه بۆ رای ناگه‌یه‌نن؟ پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك؟
* وه‌ك حكومه‌ت خۆمان به به‌رپرس ده‌زانین له‌وه‌ی بژێوی باشی هاووڵاتیان دابین بكه‌ین. پێویستمان به موزایه‌ده نییه. پێشتریش باسمان كرد، ئێمه وه‌ك حكومه‌ت ئه‌وله‌ویه‌تمان ئه‌وه‌یه مووچه له كاتی خۆی دابه‌ش بكرێت. ئاساییه هه‌ر گرفتێكی ته‌كنیكی بێته پێشه‌وه و مووچه دوابكه‌وێت بۆ سێ رۆژ، پێشتر پێنج رۆژی پێویست بوو، ئێستا ره‌نگه شه‌ش یان حه‌وت رۆژی پێویست بێت بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌كه كامڵ بێت. مه‌سه‌له‌كه ته‌نیا ته‌كنیكییه و په‌یوه‌ندی به سیاسییه‌وه نییه و وه‌ك حكومه‌ت پابه‌ندین و موزایه‌ده ناكه‌ین و ناشمانه‌وێت ببینه هۆی نائارامی و ناسه‌قامگیری هه‌رێم، چونكه ئێمه به‌رپرسین.
* ژووری هه‌ماهه‌نگی له نێوان پێشمه‌رگه و سوپا درووستكراوه. هێشتا زووه باس له‌وه بكه‌ین له داهاتوو چی ده‌بێت و چی نابێت. هه‌ردوولا رێككه‌وتوون بۆشاییه‌كان پڕ بكرێنه‌وه و كۆنترۆڵ بكرێن، چونكه بوونه‌ته شوێنی جوڵه و به‌هێزبوونی داعش. ئومێده‌وارین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه.
- بۆچی هێزه هاوبه‌شه‌كه‌ی پێشمه‌رگه و ناوخۆ درووست نابێت؟ هه‌وڵه‌كانتان بۆ رێگرتن له قاچاغچێتی چه‌ك چییه..؟ ده‌وترێت مانگانه ده‌بێت له سلێمانی 80 ملیار دینار بێته‌وه بۆ حكومه‌ت كه‌چی 50 ملیار هاتووه، ئه‌وه راسته؟ هه‌وڵی حكومه‌ت چی ده‌بێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ته‌واوی داهاته‌كان؟
* بیرۆكه‌ی هێزی هاوبه‌ش له بۆشاییه‌وه نه‌هاتووه، به دڵنیاییه‌وه گرفت هه‌بووه له ده‌روازه‌كان، پێویسته باج و رسوومات و نرخی گومرگ هه‌مووی یه‌ك بێت. هێز ئه‌وه نییه بچێت شوێنێك داگیر بكات، بۆ ئه‌وه‌یه بچێت یاسا و رێنمایی جێبه‌جێ بكات. وتوومانه ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان هه‌موو هاوكاری ئێمه نه‌بن، خه‌ڵكه‌كه زیانی به‌رده‌كه‌وێت. دابه‌ش كردنی مووچه له‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی و نا نه‌وتیی هه‌رێمه. ئێمه پاشگه‌ز نه‌بووینه‌ته‌وه و ناشبین. ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت جێبه‌جێبكرێت و هیچ بواری تێدا نییه. ده‌بێت یاسا جێبه‌جێبكرێت.
* وه‌زاره‌تی داریی پێویسته روونیبكاته‌وه، كه چه‌ند ده‌گه‌ڕێته‌وه یان ناگه‌ڕێته‌وه. جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و بابه‌ته نه‌كرێته بابه‌تێكی سیاسی. ئه‌وه‌ی ئه‌م ماوه‌یه حكومه‌تی هه‌رێم كردوویه‌تی بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك دینار بێت، توانیومانه مانگانه مووچه بده‌ین. لێبڕینیش كاتییه. هیوادارین و ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوكار بن، ئه‌و لێبڕینه نامێنێت.
-دامه‌زراندنی یه‌كه‌مه‌كان و مامۆستایانی گرێبه‌ست به كوێ گه‌یشت.. بۆ به‌نداوه‌كان چی كراوه؟
* ره‌وشی دارایی هه‌رێم وه‌ك پێویست نییه، هه‌ر كاتێك ره‌وشی هه‌رێم باش بوو، به ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین، چاره‌سه‌ری بۆ كێشه‌ی وانه‌بێژان و یه‌كه‌مه‌كانی ساڵانی رابردوو بكه‌ین. ئێمه نامانه‌وێت لێره قسه‌یه‌ك بكه‌ین و به‌ڵێن بده‌ین و جێبه‌جێی نه‌كه‌ین.
* بۆ وشكه ساڵی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی ئه‌و بابه‌ته ده‌كات و هه‌ندێك بابه‌تیش په‌یوه‌سته به دراوسێكان و رووباری سیروان ئاستی دابه‌زیوه و پێویسته وڵاتانی دراوسێ له‌سه‌ر بنه‌مای مامه‌ڵه‌ی باشی دراوسێیه‌تی مامه‌ڵه بكه‌ن. داواش ده‌كه‌ین حكومه‌تی عێراق هاوكار بێت بۆ ئه‌وه‌ی زیانه‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه.
- هه‌وڵی حكومه‌ت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی داهات چییه؟ حكومه‌ت چیی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی یاسا سه‌روه‌ر بێت.. كۆسپه‌كانی به‌رده‌م درووستكردنی هێزی هاوبه‌ش چین.. كاریگه‌ری و مه‌ترسی شه‌ڕی په‌كه‌كه له سه‌ر هه‌رێم چین؟ هه‌وڵی ئێوه له‌و باره‌یه‌وه به كوێ گه‌یشتووه؟
* ئه‌و داتایانه‌ی باس له داهاتی سلێمانی ده‌كه‌ن لای من نین. هه‌ر شتێك له‌و باره‌یه‌وه، له لایه‌ن حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیداره‌وه ده‌رنه‌چێت، ئێمه پشتی پێ نابه‌ستین. له سه‌ره‌تاوه داوامان كردووه، داهات بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت. له كۆتاییدا خۆ حكومه‌تیش دهستبهستوو نابێت، ئه‌مه ئه‌ركی ئێمه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه و قووتی خه‌ڵكه. ده‌ستمان پێكردووه و هه‌نگاوی باش نراوه، به تایبه‌تی له پرسی چاكسازی و له پرسی پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و خزمه‌تگوزاری له خاڵه سنوورییه‌كان و چاكسازی له سه‌ر ئاستی كارگێڕی و دارایی و خزمه‌تگوزاری. ده‌بێت نه‌فه‌سمان تۆزێك درێژ بێت و په‌له نه‌كه‌ین. نه‌خشه رێگه‌یه‌كمان داناوه و ئه‌نجامی باشی ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك هاوكار بن. به‌رده‌وامیش ده‌بین.
* هێزی هاوبه‌ش ئه‌وه نییه بچێت شتێكی نایاسایی بكات، ئه‌م تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌یه. هێز ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له‌وێن رێگری له قاچاغچێتی بكه‌ن و یاسا جێبه‌جێ بكه‌ن. ئه‌و پرسه له پێشینه‌ی ئه‌ركی ئێمه‌یه. هه‌ر هێزێك بێت، هێزی نوێ نییه، بۆ سه‌روه‌ری یاسا و جێبه‌جێكردنی یاسایه. ئه‌گه‌ر ئه‌ركی ئێمه نه‌بێت، ئه‌ی كێ بیكات؟
* پێشتریش له راگه‌یه‌ندراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم وتوومانه زیانێكی زۆرمان به‌ركه‌وتووه، چه‌ندین گوند له ناوچه‌كانی ئامێدی و شیلادزێ خه‌ڵكێكی زۆر ئاواره بووه و بێ ئیش بووه. به‌داخه‌وه ئه‌و هێزانه‌ی له‌وێن زیانێكی گه‌وره‌یان به هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه. ئێمه داوامان كردووه، له توركیا و ئه‌وانه‌ی هۆكارن، ئه‌و كێشانه‌ی هه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی خاكی هه‌رێم چاره‌سه‌ری بكه‌ن. ئێمه رێگه ناده‌ین زیاتر له‌وه زیان به خه‌ڵكی ئێمه بگه‌یه‌نن. هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمیش دیاره كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هیچ شه‌ڕێك نییه و نه خۆی ببێته به‌شێك لێی و رێگه‌ش نادات خاكی هه‌رێم پێشێل بكرێت، كه ئه‌مه به‌شێكه له به‌رپرسیارێتی حكومه‌تی عێراق.
- ئه‌گه‌ر ئه‌و ژمارانه‌ی په‌رله‌مانتاران باسی ده‌كه‌ن، راسته بۆ حكومه‌ت هه‌وڵێك نادات، ئه‌گه‌ر راست نییه، بۆچی رێككه‌وتنی سێ لایه‌نه‌كه فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانیشیان ناگرێته‌وه؟
* ئه‌ركی حكومه‌ت جیاوازه له كاری په‌رله‌مان. په‌رله‌مان ئه‌ركی چاودێری و قسه كردنه. حكومه‌ت به كرده‌یی كار ده‌كات. له‌گه‌ڵ رێزم بۆ په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و داوایان لێده‌كه‌ین هاوكار بن، ره‌خنه‌ی بنیاتنه‌رانه بگرن. به‌ڵام حكومه‌ت كاری زۆری كردووه، له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی داهاته‌كان و كۆمه‌ڵێك له راپۆرتی لیژنه‌ی چاكسازی ره‌وانه كراوه بۆ په‌رله‌مان و رامان گه‌یاندووه. مه‌رج نییه هه‌موو شتێك له راگه‌یاندن باس بكرێت و ئه‌وه ئه‌وله‌ویه‌ته لای حكومه‌ت رێگه ناده‌ین رێگری له چاكسازی بكرێت. ئه‌ركی خۆمانه و خۆمان به به‌رپرس ده‌زانین. بۆیه ئه‌ركی حكومه‌ت له په‌رله‌مان جیاوازه.
- مامۆستایانی گرێبه‌ست چاره‌نووسیان چییه، هه‌وڵوێستی حكومه‌ت له‌سه‌ر شه‌ڕی غه‌ززه چی بووه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ویستبای له‌سه‌ر لێبڕینی مووچه قسه بكات، ده‌هاته په‌رله‌مان؟
* ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیدایه ئێمه ده‌یكه‌ین. به پێی توانا درێغی ناكه‌ین له‌و بابه‌ته و راناكه‌ین له به‌رپرسیارێتی. ئه‌وه‌ی له تواناماندایه له رووی داراییه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین بۆ دابین كردنی مووچه.
* راپۆرتی لیژنه‌ی چاكسازی چووه‌ته په‌رله‌مان، كاری باش كراوه، ئه‌وانه‌ی شایسته نین، بێگومان ئه‌وانه لێیان ده‌بڕێت و ئه‌و پارانه‌ی پێشتریش وه‌ریان گرتووه، به نایاسایی ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه.
* بۆ شه‌ڕی غه‌ززه، ئێمه له‌و بڕوایه‌داین ئه‌م ناوچه‌یه پێویستی به میكانیزمی دیپلۆماسی و ئاشتیانه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان. بۆیه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌موو ململانێكان له ناویشیاندا ململانێی ئیسرائیلی فه‌له‌ستینی به ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت.
- بۆچی شایسته داراییه‌كان له به‌غداوه نه‌گه‌یشتووه؟ په‌كه‌كه‌ش له ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان هه‌یه؟
* هیوادارین ده‌ستی ده‌ستی به یاسای بودجه نه‌كرێت. یاساكه جێبه‌جێ بكرێت.
* ئێمه له هه‌ماهه‌نگیداین له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ پاراستنی ناوچه جێناكۆكه‌كان و هیوادارین حكومه‌تی عێراق پابه‌ند بێت به رێككه‌وتنی شنگاله‌وه.