نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاراسته و رێڕه‌وى راست ده‌بێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی وڵاتان و جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش كرد
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی وڵاتان و جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش كرد و له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاراسته و رێڕه‌وی راست ده‌بێت و به‌ها و چه‌مكه هاوبه‌شه‌كانى له‌گه‌ڵ جيهانى پێشكه‌وتوودا ده‌پارێزێت.
پوخته‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی
نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له ئۆڵه ديڵ باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له عێراق كرد
له ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى سوپاس و ده‌ستخۆشى له باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا كرد بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست.
لاى خۆيه‌وه باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا سوپاس و پێزانينى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانيا و ئه‌ركه‌كانيدا دووپات كرده‌وه و هيواى خواست په‌يوه‌ندى و هاريكارى و هاوبه‌شيى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان زياتر به‌ره‌وپێشه‌وه بچن.
دۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌گشتى، ئازادييهكان و مافى مرۆڤ، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.

دیدار له‌گه‌ڵ جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له جه‌نه‌راڵ ڕيچارد بێڵ، جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى له جه‌نه‌راڵ بێڵ كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌رده‌واميى هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌ك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و كارى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش نيشان دا و دووپاتى كرده‌وه كه تێكشاندنى تيرۆر ته‌نيا له ڕێگه‌ى سه‌ربازييه‌وه نابێت، به‌ڵكوو ده‌بێ له‌ڕووى فيكريشهوه شه‌ڕى تيرۆر بكرێت.
لاى خۆيه‌وه جه‌نه‌راڵ بێل ستايشى رۆڵى هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه‌ى له تێكشاندنى داعشدا كرد و جه‌ختى له پێويستى و گرنگيى هه‌ماهه‌نگيى هه‌واڵگرى و وشككردنى سه‌رچاوه دارايييه‌كانى داعش و پێويستيى هه‌ماهه‌نگيى زياترى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان بۆ له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له مارتن هووس باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه ڤێنسنت گيووم پۆپۆ به‌رپرسى نووسينگهى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، دوايين پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و هاوكارى و هاوبه‌شيى نێوانيان، هه‌وڵه‌كانى ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراقيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ برده‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوانيان كرده‌وه و هاوڕا بوون كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان له زۆر بواردا پێويستييان به هاريكاريى و يارمه‌تيدانى زياترى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا هه‌يه.
دۆخى هه‌رێمى كوردستان، ئازادييهكان، ديموكراسى و مافه‌كانى مرۆڤ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، تيايدا نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاراسته و رێڕه‌وى ڕاست ده‌بێت و به‌ها و چه‌مكه هاوبه‌شه‌كانى له‌گه‌ڵ جيهانى پێشكه‌وتوودا ده‌پارێزێت.
دیدار له‌گه‌ڵ باڵیۆزی مۆریتانیا
هه‌ر ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له سيداتى ولد ئه‌لشێخ ولد ئه‌حمه‌د عيشه باڵيۆزى مۆريتانيا له عێراق كرد كه به مه‌به‌ستى ماڵئاوايى به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركييه‌وه هاتبووه سه‌ردانى سه‌رۆكی هه‌رێم.
له ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ باڵیۆزی مۆریتانیا له ئه‌ركى تازه‌يدا خواست و سوپاسى كار و هه‌وڵه‌كانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ مۆريتانيا كرد.
لاى خۆيه‌وه باڵيۆزى مۆريتانيا له عێراق سوپاسى نێچيرڤان بارزانى كرد و هيواى خواست په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ مۆريتانيا به‌ره‌وپێش بچن.