زاخارۆڤا: ئه‌مه‌ریكا راست ناكات
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له شه‌ڕی دژ به تیرۆر بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات دووره له راستییه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له شه‌ڕی دژ به تیرۆر بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات دووره له راستییه‌وه.
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا، جه‌نه‌راڵ فرانك ماكنزی به ئاژانسی ئه‌سۆشێیتد پرێسی راگه‌یاندبوو، سوپای ئه‌مه‌ریكا رۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا هه‌بووه.
هه‌روه‌ها وتبووی: كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌رفه‌ت ده‌داته رووسیا و چین بۆشاییه‌كه پڕ بكه‌نه‌وه و هه‌ژموونی خۆیان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كه‌نداو فراوان بكه‌ن.
له وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌دا، زاخارۆڤا گوتی: بوونی سوپای ئه‌مه‌ریكا له سه‌ر خاكی سووریا بێ رازیبوونی حكومه‌تی سووریایه و ئه‌مه‌ش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بوونی ئه‌و هێزانه به نایاسایی و ناڕه‌وا بزانرێت.