گرووپێكی حه‌شدی شه‌عبی داوای رووخانی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی ده‌كات
ئه‌بو وه‌لاء ئه‌لوه‌لائی: سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌توانن ده‌وڵه‌ت راسته‌ڕێ بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
ئه‌بو وه‌لاء ئه‌لوه‌لائی، ئه‌مینداری گشتیی كه‌تائیب سه‌ید ئهلشوههدائی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی دووپاتیكرده‌وه، "گێچه‌ڵكردن به حه‌شدی شه‌عبی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی به‌م رێگه نایاساییه جێگای نیگه‌رانییه‌كی زۆره و ده‌كرێت رێگه‌خۆشكه‌ر بێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌په‌له، كه زۆرێك هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن".
ئه‌م گوتانه‌ی ئه‌بو وه‌لاء ئه‌لوه‌لائی له میانه‌ی تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هاتوون و نووسیویه‌تی: "ئێمه باوه‌ڕمان به پشتیوانیكردنی ده‌وڵه‌ت هه‌یه و چه‌سپاندنی ئه‌ركانه‌كانی له پیشینه‌ی كاره‌كانمانه بۆ پارێزگاریكردن لێی".
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "له‌كاتێكدا بازرگانانی فیتنه هه‌وڵی به‌لاڕێدابردنی ده‌وڵه‌ت له رێره‌وه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به چاوكراوه‌یی و حیكمه‌ته‌كه‌یان له رابردوو و ئیستا و داهاتوودا ئاماده‌ن بۆ راستكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت، به‌م شێوه‌یه پارێزگاری له پیرۆزی خوێنی شه‌هیدان ده‌كه‌ین".
ئه‌م گوتانه‌ی وه‌لائی دوای ده‌ستگیركردنی قاسم مه‌حمود كه‌ریم موسلیح، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی له ئه‌نبار له‌لایه‌ن هێزێكی دژه تیرۆری عێراقییه‌وه هاتوون، كه به فه‌رمانی دادگا و به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر ده‌ستگیركرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ن، ب به‌ڵام به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، ناوبراو له دۆسیه‌ی كوشتنی خۆپیشانده‌ران و چالاكوانان تێوه‌گلاوه، له‌كاتێكدا ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، هۆكاری ده‌ستگیركردنی ناوبراو بۆ تێوه‌گلانی له به ئامانجكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و بنكه‌یه جێگیركراون.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی دژه تیرۆری عێراق كاردانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبیی به‌دوای خۆیدا هێنا و هێزێكی زۆریان له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا كۆكرده‌وه و له چه‌ندین ده‌روازه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا بچنه ناو ناوچه‌كه و چه‌ندین پردیان له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز داخست، له به‌رامبه‌ریشدا ژماره‌یه‌كی زۆری هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له ناوچه‌ی سه‌وز بڵاوبوونه‌وه و هێزه‌كانی سوپاش تانكی ئه‌برامزیان له ده‌روازه‌كان جێگیر كرد.
له‌و باره‌شه‌وه په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، هێزه‌كانی دژه تیرۆر و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر پردی موعه‌له‌ق به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستاونه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌گه‌ری پێكدادان له نێوانیان هه‌یه.
هه‌رچه‌نده‌ش مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كه تۆمه‌تباری ده‌ستگیركراو لای فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی لێكۆڵینه‌وه كۆتایی دێت، به‌ڵام له دوایین زانیاری‌دا سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رایانگه‌یاندووه، كه ناوبراو ئازاد كراوه، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی عێراق هیچ لێدوانێكیان له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه.
H.B