ئه‌و كچه شۆفێره‌ی هێرشی كرده سه‌ر پۆلیسێكی هاتووچۆ ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به كوردستان24ی رایگه‌یاند، ئه‌و كچه شۆفێره‌ی رۆژی هه‌ینی رابردوو هێرشی كرده سه‌ر كارمه‌ندێكی پۆلیسی هاتووچۆ، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا.
موقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، تایبه‌ت به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌و كچه شۆفێره له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركراوه و به گوێره‌ی مادده‌ی 229 له یاسای سزادان، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
مادده‌ی 229 له یاسای سزادان، تایبه‌ته به هێرشكردن و هه‌ڕه‌شه‌كردن و لێدان له فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیاندا.
رۆژی 20ی ئایار/ مایۆی 2021، گرته ڤیدیۆییه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت كچه شۆفێرێك هێرش ده‌كاته سه‌ر كارمه‌ندێكی پۆلیسی هاتووچۆ.
دوای رووداوه‌كه، هه‌ریه‌كه له پارێزگاری هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ، راگه‌یه‌ندراویان بڵاوكرده‌وه و تێیدا پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و كارمه‌نده‌ی هاتووچۆ ده‌ربڕی، كه ئه‌ركی رێكخستنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێله‌کانی سه‌ر شه‌قامه‌كانە.