به فه‌رمی زێدان وازی له راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید هێنا

زینەدین زیدان راهێنەری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا خۆی یەکلایی کردەوە و بەفەرمی وازی لە راهێنەرایەتی یانەکەی هێنا.
ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، دواجار زینەدین زیدان راهێنەری فەرەنسی، بۆ جاری دووەم وازی لە پۆستی راهێنەرایەتی هێنا و وەرزی داهاتوو سەرپەرشتی یانەکەیان ناکات و بەم زووانە لە شوێنی ئەو کەسێکی دیکە دەست نیشان دەکرێت.
زیدان جاری یەکەم لە ساڵی 2016 وەکو راهینەری یانەی ریال مەدرید دەست نیشانکرا و لە ساڵی 2018 وازی لە پۆستەکەی هێنا و جارێکی دیکە لە ساڵی 2019 گەڕایەوە و ئەم وەرزەش بێ ئەوەی هیچ ناسناوێک لەگەڵ یانەکەی بەدەست بێنێت، وازی لە پۆستی راهێنەرایەتی شایانەکان هێنا.
زێدان له دوای ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید سه‌رپه‌رشتی 114 یاری كردووه، 69 بردنه‌وه، 25 به‌رامبه‌ربوون و 20 شكستی تۆمار كردووه و ئه‌م وه‌رزه‌ش هیچ نازناوێكی بۆ یانه‌كه نه‌برده‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكانی فه‌ره‌نسا، زینه‌دین زێدان له دوای كۆتایی هاتنی یۆرۆی 2020 له شوێنی دیشامپ ده‌بێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا.