ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بڕیاری دا شاندێكی نێوده‌وڵه‌تی چاودێری هه‌ڵبژاردنی عێراق بكات
به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به بڕیاری 2576ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ماوه‌ی كاركردنی یۆنامی له عێراق درێژكراوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی كاركردنی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق.
نێرده‌یه‌كی تایبه‌ت به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ناسراو به "یونامی" به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له عێراقه به مه‌به‌ستی هاوكاریكردن و پشتیوانیكردنی پرۆسه‌ی سیاسی و بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی عێراق.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی یۆنامی تا (27ی ئایار/ مایۆی 2022) به‌رده‌وام ده‌بێت له كاره‌كه‌ی له عێراق.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق، یۆنامی شاندێك ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كات بۆ چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتی: ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر داوای عێراق بووه.
گوتیشی: به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به بڕیاری 2576ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ماوه‌ی كاركردنی یۆنامی له عێراق درێژكراوه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، له بڕیاره‌كه‌دا ره‌گه‌زی به‌هێز هه‌ن و یه‌كه‌مجاره بڕیاری ناردنی تیمێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق بدرێت.
بڕیاره رۆژی (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی پێشوه‌خته له عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.