ئینفۆگرافیك.. حه‌شد له شه‌ڕی تائیفییه‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی حكومه‌ت و دادگا
حه‌شدی شه‌عبی له سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی داعشدا له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌توایه‌كی عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه له عێراق دامه‌زرا.
K24 – هه‌ولێر:
حه‌شدی شه‌عبی زیاتر له 90 هه‌زار چه‌كداری هه‌یه و ساڵانه له بودجه‌ی گشتیی عێراق زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلاری بۆ ته‌رخانده‌كرێت و به رای چاودێرانی ره‌وشی سیاسی عێراق، له ئێستادا گرووپه‌كانی سه‌ر به‌و دامه‌زراوه‌یه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر سه‌قامگیری و داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق.
حه‌شدی شه‌عبی له سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی داعشدا له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌توایه‌كی عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه له عێراق دامه‌زرا.
له 2016دا له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه، سه‌رجه‌م گرووپه میلیشیاییه‌كانی حه‌شد له چوارچێوه‌ی ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربازی به ناوی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رێكخران و به یاسا ماف و ئه‌ركیان ده‌ستنیشان كرا.
حه‌شد له 68 گرووپ و رێكخراوی چه‌كداری جیاجیا پێكدێت. دیارترین گرووپه‌كانی حه‌شد بریتین له "عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، كه‌تائیبی سه‌یدولشوهه‌دا، كه‌تائیبی حزبوڵڵا، سه‌رایای سه‌لامی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در، رێكخراوی به‌در".
هه‌ریه‌ك له "فالح فه‌یاز، ئه‌بو فدك، قه‌یس خه‌زعه‌لی، هادی عامری، نوری مالكی، ئه‌بو ئالا ئه‌لوه‌لائی، ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری" دیارترین فه‌رمانده‌كانی حه‌شدن.
له رووی داراییه‌وه، ساڵی 2016 بڕی 1.2 ملیار دۆلاری بۆ ته‌رخانكراوه. له 2017دا بڕی 1.3 ملیار دۆلار، له 2018 بڕی 1.1 ملیار دۆلار، له 2019 بڕی 1.2 ملیار دۆلاری له بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ته‌رخانكراوه.
میلیشیاكانی سه‌ر به حه‌شد تۆمه‌تبارن به لایه‌نگری ئێران و شه‌ڕكردن بۆ ئه‌و وڵاته له دژی هێزه بیانییه‌كان، به ئامانجگرتنی بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كوشتنی چالاكوانان، په‌كخستنی رۆڵی ده‌وڵه‌ت و دیارترین ده‌ستوه‌ردانیشیان، هه‌ڵكوتانه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و نمایشی چه‌كداری و فشار خستنه سه‌ر مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران بوو، بۆ ئازادكردنی قاسم موسڵیح فه‌رمانده‌ی ده‌ستگیركراوی حه‌شد.