ئه‌مه‌ریكا: تووڕه‌ین له سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌رانی عێراق
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، نید برایس، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا تووڕه‌یه له به‌كارهێنانی توندوتیژی دژ به خۆپیشانده‌ره مه‌ده‌نییه‌كانی عێراق.
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، نید برایس، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا تووڕه‌یه له به‌كارهێنانی توندوتیژی دژ به خۆپیشانده‌ره مه‌ده‌نییه‌كانی عێراق.
گوتیشی: ئێمه پێشوازی له هه‌ر هه‌وڵێكی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین بۆ لێپرسینه‌وه له گرووپه میلیشیاكان و ئه‌و گرووپانه‌ی په‌لاماری هاووڵاتیان ده‌ده‌ن و رێگرن له‌وه‌ی هاووڵاتیان به ئازادی رای خۆیان ده‌رببڕن و گردبوونه‌وه‌ی ئاشتیانه بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق له دوو رۆژی رابردوودا به هۆی به‌كارهێنانی هێز بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران، له به‌غدا كه‌سێك كوژرا و ژماره‌یه‌كی دیكه بریندار بوون.