سه‌لیم جبووری له هه‌وڵێكی تیرۆركردن رزگاری بوو
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌لیم جبووری رووبه‌ڕووی هه‌وڵێكی تیرۆركردن بوویه‌وه و دووان له پاسه‌وانه‌كانی بریندار بوون.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌لیم جبووری رووبه‌ڕووی هه‌وڵێكی تیرۆركردن بوویه‌وه و دووان له پاسه‌وانه‌كانی بریندار بوون.
شه‌وی رابردوو له پارێزگای دیاله، ده‌ستڕێژی گولە له ئۆتۆمبێلی سه‌لیم جبووری كرا.
به گوێره‌ی لێدوانی نووسینگه‌ی جبووری، دوان له پاسه‌وانه‌كانی بریندار بوون، به‌ڵام خۆی سه‌لامه‌ته.
سه‌لیم جبووری، كه‌سایه‌تییه‌كی سوننه‌یه و له نێوان 2014 تا 2018 سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بووه.