ئه‌سه‌د: ده‌ست به قۆناغێكی نوێی كاركردن ده‌كه‌ین
سه‌رۆكی سووریا، به‌شار ئه‌سه‌د، جارێكی دیكه به ره‌هایی وه‌ك سه‌رۆكی سووریا هه‌ڵبژێردرایه‌وه و رایگه‌یاند، له ئه‌مڕۆوه ده‌ست به قۆناغی بنیاتنانه‌وه‌ی سووریا ده‌كه‌ین.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی سووریا، به‌شار ئه‌سه‌د، جارێكی دیكه به ره‌هایی وه‌ك سه‌رۆكی سووریا هه‌ڵبژێردرایه‌وه و رایگه‌یاند، له ئه‌مڕۆوه ده‌ست به قۆناغی بنیاتنانه‌وه‌ی سووریا ده‌كه‌ین.
له رێی میدیای وڵاته‌كه‌یه‌وه، به‌شار ئه‌سه‌د سووپاسی هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی سووریای كرد، كه به‌شداریان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی سووریا كردووه.
به‌شار ئه‌سه‌د گوتیشی: ده‌ستده‌كه‌ین به قۆناغی به‌هێزكردنی هیوا بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی سووریا.
دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی سووریا، حه‌موده سه‌باغ رایگه‌یاند، ئه‌سه‌د بۆ جاری چواره‌م و به رێژه‌ی له سه‌دا 95.1 وه‌ك سه‌رۆكی سووریا هه‌ڵبژێردرایه‌وه.