پله‌كانى گه‌رما له عێراق به‌رز ده‌بێته‌وه و شه‌پۆلێكى خۆڵبارینیش به‌ڕێوه‌یه
شه‌پۆلێكى گه‌رما روو له زۆربه‌ى شاره‌كانى عێراق ده‌كات و پله‌ی گه‌رما تا 48 پله‌ى سیلیزى به‌رز ده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی پێشبینى فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی عێراق، له رۆژانى داهاتوو پله‌كانى گه‌رما به‌رزتر ده‌بێته‌وه و له هه‌ندێ شوێنى عێراقیش شه‌پۆلێكی خۆڵبارین هه‌ڵده‌كات.
زاناى بوارى كه‌شناسی حوسێن ئه‌لئه‌سه‌دى رایگه‌یاند، له‌ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى داهاتوو شه‌پۆلێكى گه‌رما روو له زۆربه‌ى شاره‌كانى عێراق ده‌كات و پله‌ی گه‌رما تا 48 پله‌ى سیلیزى به‌رز ده‌بێته‌وه.
گوتیشی: ئه‌م شه‌پۆله زیاتر روو له شاره‌كانى باشوور ده‌كات.