ئه‌مه‌ریكا له جیهان و عێراق له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بۆ كۆرۆنا پێشه‌نگن
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا پێشه‌نگى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنان له‌سه‌ر ئاستى جیهان، عێراقیش له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست پێشه‌نگه
K24 – هه‌ولێر:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا لەسەر ئاستی جیهان، پێشه‌نگى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنایە، عێراقیش له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست پێشه‌نگه.
به گوێره‌ی ئاماری ناوه‌نده‌كانی چاودێری، تا ئه‌مڕۆ 3,525,426 كه‌س له جیهان به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، ژماره‌ى تووشبوانیش له جیهان گه‌یشته 169ملیۆن كه‌س.
ئه‌مه‌ریكا پێشه‌نگى زیانلێكه‌وتوانى كۆرۆنایه، له‌مباره‌یه‌وە، واشنتۆن لیستێكى ئه‌و وڵاتانه‌ى بڵاوكرده‌وه كه زیانلێكه‌وتووى كۆرۆنان، سه‌رتۆپى تووشبوانیش له جیهان ئەمریکایە، كه تا ئێستا 593 هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته به‌هۆى كاریگه‌رییه‌كانى كۆرۆناوە گیانیان له‌ده‌ست داوه.
دواى ئه‌مریكا به‌رازیل دێت كه 457 هه‌زار كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، دواتر هیندستان به‌پله‌ى سێیه‌م دێت كه تا ئێستا 315 هه‌زار حاڵه‌تى مردن به‌هۆی تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆمار كراوه.
مه‌كسیك به‌پله‌ى چواره‌م دێت كه 222 هه‌زار كه‌س و به‌ریتانیاش به پله‌ى پێنجه‌م 128هه‌زار كه‌س و ئیتاڵیا به پله‌ى شه‌شه‌م126 هه‌زار كه‌س و دواتر روسیا 120هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
كاریگه‌رییه‌كانى كۆرۆنا له فه‌ره‌نسا كه‌م نه‌بوو كه له پله‌ى هه‌شته‌مین وڵاته و 110 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه، دواى ئه‌میش ئه‌ڵمانیا به پله‌ى نۆیه‌م دێت 88 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌و كۆڵۆمبیاش به پله‌ى ده‌یه‌م دێت كه 88 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
له‌و لیسته‌دا هاتووه كۆرۆنا 210 ناوچه‌و وڵاتى گرته‌وه، چین ده‌ستپێكى ئه‌و وڵاتانه بوو كه كۆرۆناى لێده‌ركه‌وت، له‌ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش، عێراق له پله‌ى یه‌كه‌مى لیسته‌كه‌یه كه 16 هه‌زارو 289 كه‌س به‌هۆى كاریگه‌رییه‌كانى كۆرۆنا گیانیان سپاردووه.