حکومەتی عێراق تانە لە چەند بڕگهیهكی یاسای بودجه دهدات
"تا وەڵامی دادگای باڵای فیدراڵی لەسەر ئەم بابەتە وەرنەگیرێتەوە، پێناچێت ئەم ماددەیە جێبەجێ بکرێت"

K24 - ههولێر:
ئەندامێکی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەیەوێت لە دادگای فیدراڵی تانە لەو بڕگەیەیە بدات، کە پەیوەندی بە بودجەی تەرخانکراو بۆ پەرەپێدانی هەرێمەکان هەیە، پەرلەمانتارێکی کوردیش لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە كرد، کە مستەفا کازمی بەشێوەیەکی گشتی تێبینی لەسەر ئەو ماددانە هەیە، کە ئەرکی دارایی حکومەتییان زیاد کردووە.
بەپێی قسەی ئەندامێکی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، یەكێک لەو بڕگانەی ناو یاسای بودجەی 2021ی عێراق، کە مستەفا کازمی دەیەوێت تانەی لێبدات، ئەو بڕگەیەیە کە پەیوەندی بە بودجەی تەرخانکراو بۆ پەرەپێدانی هەرێمەکان هەیە، بەڵام مەحەمەد ئەمین فارس، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق روونیكردهوه، کە مستەفا کازمی بەشێوەیەکی گشتی تێبینی لەسەر ئەو ماددانە هەیە، کە ئەرکی دارایی حکومەتییان زیادکردووە.
تا وەڵامی دادگای باڵای فیدراڵی لەسەر ئەم بابەتە وەرنەگیرێتەوە، پێناچێ ئەم ماددەیە جێبەجێ بکرێت، ئەگەرێکی بەهێزیش هەیە ئەگەر پەرلەمان ئەرکی دارایی حکومەتی زیاد کردبیێت، دادگا لە بەرژەوەندی حکومەتی عێراق بڕیار بدات، چونکە بەپێی یاسا، پەرلەمان ناتوانێت بۆ هیچ مەبەستێك بودجە زیاد بکات.
مەحەمەد شەهاب، شارەزای یاسایی ئاماژهی بهوه كرد، "تانهدانهكه ئهوهنده كاریگهری لهسهر ههرێمی كوردستان نابێت، ئهگهر سكاڵاكه به شێوهیهكی گشتی كرابێت لهسهر پهرهپێدانی ههموو پارێزگاكان بێت، ئهو كاته چهند له پهرهپێدانی پارێزگاكان كهمبكرێتهوه، له ههرێمی كوردستانیش ئهوهنده كهمدهكرێتهوه".
بەشێکی یاسای بودجە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و وەزارەتی دارایی رێنمایی بۆ دەکردووە، بەڵام ئەوەی پەیوەستە بە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەکی لەو بەشە بودجەیەی کە تەرخانکراوە، نەناردووە، بۆیە وابڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا، شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکاتەوە.
د.ی