دوو په‌رله‌مانتاری پارتی وه‌ڵامی كه‌ناڵێكی میدیای یه‌كێتی ده‌ده‌نه‌وه
پێشه‌وا هه‌ورامانی و هێڤیدار ئه‌حمه‌د: ئەم بابەتە لەچەند ماڵپەڕێکی دیکە بڵاوبووەتەوە دەنا نەماندەزانی هێشتا ئەم کەناڵە پەخشی ماوە
K24- هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له پێشه‌وا هه‌ورامانی و هێڤیدار ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتارانی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامی راپۆرتێكی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانی سه‌ر به میدیای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌ده‌نه‌وه، كه به ناوی "به‌دواداچوونی رۆژنامه‌وانی" له‌سه‌ر ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره بڵاویكردووه‌ته‌وه.
له وه‌ڵامه‌كه‌یان بۆ ئه‌و كه‌ناڵه‌ی میدیای یه‌كێتی، هه‌ردوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی ده‌پرسن و ده‌ڵێت: چما یەکێتیش میدیای فەرمیی هەیە؟
جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، "کەناڵی بەناو (گەلی کوردستان) سەر بە میدیایی فەرمی یەکێتی راپۆرتێکییان بڵاوکردووتەوە و تێیدا نووسراوە (بەدواداچوونی رۆژنامەوانی) لەسەر هەردوو ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی (پێشەوا تاهیر هەورامانی، هیڤیدار ئەحمەد) ئەم بابەتەش لەچەند ماڵپەڕێکی دیکە بڵاو بووەتەوە دەنا نەماندەزانی هێشتا ئەم کەناڵە پەخشی ماوە".
به گوته‌ی هه‌ردوو په‌رله‌مانتاره‌كه، لەو راپۆرتەدا نووسراوە "ماوەیەكە هەردوو پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی هێڤیدار و پێشەوا هەورامانی كەوتوونەتە لێدوان و قسە لەسەر زۆر بابەتی رۆژ كە بە نەتیجە دەچێتە گیرفانی حكومەتی ئێستای هەرێمی كوردستان".
جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، "زۆر دەمێك بوو ناوی ئەم شڕە کەناڵەمان نەبیستبوو، بەڵام بە خۆیان و ئەوەی بابەتەکەی پێ نووسیون لەسەر ئێمە دەڵێین: ئاشکراکردنی راستییەکانی نەناردنی بەشە پارەی ئیدارەی سلێمانی بۆ نێو خەزێنەی حکومەت بۆ پێدانی مووچەی مانگی پێنج، ئێوەی زۆر ئێشاندووە و لە تەسەورتاندا نەبوو، بەردەوامیش دەبین لەدەرخستنی رووی راستەقینەتان".
له درێژه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌یان بۆ ئه‌و كه‌ناڵه‌ی میدیای یه‌كێتی، پێشه‌وا هه‌ورامانی و هێڤیدار ئه‌حمه‌د ئاماژه‌یان به‌وه داوه، "بەڵێ هەتا سەر ئێسکان بەرگری لە قووتی خەڵکی خۆمان دەکەین. ئێمە بەرگریکاری ئەو سیاسەتەین کە حیزبەکەمان دایدەڕێژێت و ئامانجەکەی خزمەتی خەڵکی کوردستانە. حکومەت حکومەتی ئێمەیە و ئەوە ئێمەین بەرپرسیارەتیمان هەڵگرتووە و نامانەوێت وەك ئێوە خەڵك بخنکێنین و مووچەیان بدزین".
دووپاتیش ده‌كه‌نه‌وه، "لەنێو پارتیدا تەنها و تەنها "یەك مەرجەع" هەیە، ئەویش جەنابی سەرۆك بارزانییە و دوای ئەوە هەر هەموومان لەژێر سایەی ئەو مەرجەعە خزمەتی کوردستان دەکەین. کێ باسی باڵ و دەنووك بکات، ئازادە، تەنها یەکێتی نەبێ کە خۆڵقێنەری ئەو باڵ باڵێنەن و ئێستا بچووکتر بوونەتەوە و دابەزیون بۆ ئاستی پێڕ و گرووپ نەك باڵ".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: "هەر لەو بەناو "بەدواداچوونی رۆژنامەوانی"یەی میدیای یەکێتیدا هاتووە، کە " تكایە فۆكەسەكەتان لەسەر ئەملا لابەرن و هەزارەها دۆسیە و كێشە و گەندەڵی لای خۆتان هەیە بوێرن لەسەری قسەبكەن و هەڵی دەنەوە و ئەوە ئەرز و ئەوەش گەز".
دوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، سەد تکاو رجای دیکەش بکەن ئێمە هێشتا دەپرسین؟
به سه‌رسوڕمانه‌وه رووی قسه‌كانی له‌و كه‌ناڵه ده‌كه‌ن و ده‌پرسن: "کەی خراپە پێتان دەڵێین: قاچاخی سیلاح مەکەن، زەوییە باشەکانی ناو شار مەدزن، نیسان پاترۆڵ تەوزیع مەکەن بۆ ئەوەی خەڵك لەناو خۆتان ئەمبەر و ئەوبەر پێبکەن، کەی خراپە دەڵێین: سلێمانی مەخنکێنن، سەرانە لە کافتریا و مەتعەمی قەرەباڵغ و سەرمایەدارەکانی وەرمەگرن، کارگۆی مەتار بەکرێ مەدەن، دەرمانی قاچاخ داخڵ مەکەن، بۆ عاجزن دەڵێین: داهاتی سلێمانی مەدزن و بیدەنە خەڵك!"
H.B