لە رۆژی وەرزشی کوردستان دەیان چالاکی لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچن

لە 21 شوێنی دیاریکراو یاری بەڕێوەدەچن، و بۆ ماوەی 14 کاتژمێر بەردەوام دەبێ

ماراسۆنێكی بایسكیلسواری له‌ شاری دهۆك- 29\5\2021
ماراسۆنێكی بایسكیلسواری له‌ شاری دهۆك- 29\5\2021

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان رۆژی وەرزشییە و بە سپۆنسەری میدیایی دامەزراوەی کوردستان24، دەیان چالاکی وەرزشی جۆراوجۆر لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەڕێوە دەچن.

چالاکییەکان لە هەشت شار و شارۆچکە و لە 21 شوێنی دیاریکراو بەڕێوەدەچن، و بۆ ماوەی 14 کاتژمێر بەردەوام دەبن و 20 یاریی وەرزشیی و 27 چالاکی دەکرێن.

له‌ وڵاتانی وه‌كو توركیا، ئێران، قه‌ته‌ر، ئیمارات، به‌حره‌ین، ژاپۆن، هیندستان، مالیزیا، رووسیا، ئه‌مەریكا و ده‌یان وڵاتی دیكه‌، چەندین ساڵە رۆژێك هه‌یه‌ بۆ وه‌رزش، لە کوردستانیش رێكخراوی Kurdistan Sports Day دەیەوێت رۆژێكی تایبه‌ت بۆ وه‌رزش ده‌ستنیشان بكرێت، وه‌كو چۆن رۆژی ئاڵا هه‌مووان كۆده‌كاته‌وه‌، وه‌رزشیش هه‌مووان كۆبكاته‌وه‌ و سیمایه‌كی وه‌رزشی به‌ وڵات ببه‌خشێت، وەکچۆن لە رۆژی جلی نیشتیمانی هەمووان جلی کوردی و نەتەوەکانی دیکە دەپۆشین و وەکو رۆژێکی تایبەت و پڕکەیف لەو رۆژە دەڕوانن، ئاواش لە رۆژی وەرزشی کوردستاندا زۆرترین کەس جلی وەرزشی بپۆشێت و وەرزش بکەن.

بۆ جاری یەکەم لە ساڵی 2019 چالاکییە وەرزشییەکان لە رۆژی وەرزشی کوردستان ئەمجامدرا، بڕیارە ساڵانە رۆژێک وەک رۆژی وەرزشی کوردستان دیاربکرێت و تێیدا چالاکییە وەرزشییەکان ئەنجامبدرێن.

Fly Erbil Advertisment