مێركڵ له باره‌ى توركياوه "زۆر نيگه‌رانه"
راوێژكارى ئه‌ڵمانيا ئه‌گێلا مێركڵ، له كاتێكدا ئاماده‌كارى بۆ سه‌ردانى توركيا ده‌كات، رايگه‌ياند، ئه‌و پێشهاته نوێيانه‌ى له توركيا رووده‌ده‌ن جێى نيگهرانييهكى قوڵى ئه‌ڵمانيان.
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكارى ئه‌ڵمانيا ئه‌نگێلا مێركڵ، له كاتێكدا ئاماده‌كارى بۆ سه‌ردانى توركيا ده‌كات، رايگه‌ياند، ئه‌و پێشهاته نوێيانه‌ى له توركيا رووده‌ده‌ن جێى نيگهرانييهكى قوڵى ئه‌ڵمانيان.
له چاوپێكهتنێكيدا له‌گه‌ڵ گۆڤارێكى هه‌فتانه‌ى وڵاته‌كه‌يدا، راوێژكارى ئه‌ڵمانيا گوتى: بێگومان هه‌ندێك له گۆڕانكارييه‌كانى توركيا سه‌رچاوه‌ى ترسى گه‌وره‌ى ئێمه‌ن.
سه‌باره‌ت به بڕيارى پارته ئيسلامييه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان بۆ هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانى كورد، مێركڵ گوتى: بێگومان ئه‌و بڕياره كاردانه‌وه‌ى مه‌ترسيدارى ده‌بێت له‌سه‌ر سياسهتمهدارانى كورد و كاريگه‌رى له‌سه‌ر ره‌وشى توركيا درووستده‌كات.
بڕياره سبه‌ى دووشه‌ممه مێركڵ بگاته توركيا بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان كۆببێته‌وه و له‌وێش به‌شدارى له كۆنگره‌يه‌كى تايبه‌ت به هاريكارييه مرۆييه‌كان بكات.
مێركڵ ئه‌وه‌شى گوتووه: له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان هه‌موو پرسه گرنگه‌كان باسدهكات. به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى چنگ گيركردنى ناوبراو له ده‌سه‌ڵاته‌كانى توركيا نيگه‌رانى زۆرى لاى ئه‌وروپاييه‌كان درووستكردووه.