گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر: ته‌رمێك له شه‌قامی پزیشكان دۆزرایه‌وه
"پۆلیس چاوه‌ڕوانی راپۆرتی پزیشكی دادی ده‌كات"
K24 - هه‌ولێر:
پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 29ی ئایار/ مایۆی 2021 له نێوان كاتژمێر 11:30بۆ 12ى نیوه‌ڕۆ، ته‌رمێك له شه‌قامى پزیشكانى شاری هه‌ولێر دۆزرایه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه موقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، به كوردستان24ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان له باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمێك له شه‌قامی پزیشكان پێگه‌یشتووه، تیمه‌كانیان چوونه‌ته شوێنه‌كه و به ئامبولانس ته‌رمه‌كه‌یان گواستووه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی پزیشكی.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، وه‌ك زانیاریان له باره‌ی هۆكاری مردنه‌كه‌ی نییه و چاوه‌ڕێی راپۆرتیش پزیشكی دادی ده‌كه‌ن، لێكۆڵینه‌وه‌ش له هۆكاری مردنه‌كه‌ی ده‌ستیپێكردووه و دوای ده‌رچوونی راپۆرتی پزیشكی هۆكاره‌كه‌ی ده‌خه‌نه‌ڕوو.