له‌سه‌ر هه‌زار دینار منداڵێك کوژرا و چه‌ند خانوویەکیش سووتێنران
بووەتە شەڕی نێوان دوو هۆز
K24 - هه‌ولێر:
له یه‌كێك له پارێزگاكانی عێراق، له‌سه‌ر هه‌زار دینار دهمهقاڵهیەك سه‌ریهه‌ڵدا و به هۆیه‌وه منداڵێك كوژرا و چه‌ند خانوویەكیش سووتێنران، كێشه‌ش كه‌وتووه‌ته نێوان دوو هێزی گه‌وره‌ی پارێزگاكهوە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسى پارێزگای میسان رایگه‌یاند، كێشه‌كه له‌سه‌ر هه‌زار دیناری چاپى عێراقى دروست بووە، پاشان گه‌یشته ئاستى ده‌مه‌قاڵێ، دواتر هه‌ردوولا په‌نایان بردۆته به‌ر خزم و كه‌سه نزیكه‌كانیان و ئه‌وانیش به‌چه‌كی سووك و مامناوەند، به‌رامبه‌ر یه‌كتر وهستاونهتەوه و دەرەنجام شه‌ڕێكى گه‌وره قەوماوە.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پۆلیس، له ئه‌نجامی شه‌ڕه ته‌قه‌ی نێوان دوو هۆزه‌كه، منداڵه‌كه كوژراوه و برینداریش هه‌ن.
چه‌ندین جار له عێراق، هۆشداری له باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ك دراوه و چه‌كی ده‌ست هۆزه‌كان مه‌ترسی له‌سه‌ر وڵاته‌كه داناوه، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه ئه‌و چه‌كه له‌ده‌ستی هۆزه‌كان و گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌ربهێنێت و كۆنتڕۆڵی بكات.
پارێزگای میسان، ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی عێراق و له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هاوسنوورە.