میامى.. سێ كه‌س ده‌ستڕێژیان له ئاهه‌نگێك كرد و دوو كه‌س كوژران
ته‌قه‌كه‌ره‌كانیش بۆ شوێنێكى نادیار رایانكرد و پۆلیس تا ئێستا به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێت.
K24 – هه‌ولێر:
له ئه‌مریكا رووداوێكى ته‌قه‌كردن روویدا و دوو كه‌س كوژران و 20 دیكه‌ش بریندار بوون.
له شاری میامى ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له ئاهه‌نگێكدا سێ كه‌س ته‌قه‌یان كرد و له ئاكامدا دوو كه‌س كوژران و بیست كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
پۆلیسى میامى رایگه‌یاند، سێ كه‌س به ئۆتۆمبێلێكه‌وه نزیكى ئاهه‌نگێك بوون و دواتر ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كییان ئاڕاسته‌ى خه‌ڵكى نێو ئاهه‌نگه‌كه كرد، دوو كه‌س كوژران و بیست كه‌سی دیكه له ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه بریندار بوون و ته‌قه‌كه‌ره‌كانیش بۆ شوێنێكى نادیار رایانكرد و پۆلیس تا ئێستا به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێت.