هه‌وڵده‌درێت حكومه‌تێك دژى نه‌ته‌نیاهۆ دروست بكرێت
ئامانج ته‌نیا ئه‌وه‌یه دواى 12ساڵ نا‌تانیاهۆ له ده‌سه‌ڵات دوور بخه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
بنیامین نا‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل رێگرى كرد له دروست بوونى "حكومه‌تى گۆڕان"، كاتێك راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بێت ئه‌م حكومه‌ت دروست بێت گورز له سه‌رۆك وه‌زیرانێك ده‌ده‌ن له ئیسرائیل، كه درێژترین ماوه‌یه له‌سه‌ر ته‌ختى ده‌سه‌ڵاته.
له‌مباره‌یه‌وه یائیر لابید، سه‌ركرده‌ى ئۆپۆزیسیۆنى ئیسرائیلى ماوه‌ى ئه‌وه‌ى پێدراوه كار بۆ دروستكردنى ئه‌م حكومه‌ته بكات، راگه‌یاندنه‌كانى ئیسرائیل باس له‌وه ده‌كه‌ن ره‌نگه ئیئتیلافى له‌و شێوه (راست و چه‌پ و ناوه‌ڕاست) دروست بكرێت، كه هیچ هاوبه‌شییه‌كیش له‌نێو پێكهاته‌ى ئه‌و ئیئتیلافه بوونى نیه، ئامانج ته‌نیا ئه‌وه‌یه دواى 12ساڵ نا‌تانیاهۆ له ده‌سه‌ڵات دوور بخه‌نه‌وه.
هه‌وڵه‌كانى پارتى یامینا ره‌نگه سه‌ر بگرێت، كاتێك له په‌رله‌مان 120 كورسیان هه‌یه و دووه‌م حزبی گه‌وره‌ن له ئیسرائیل، بۆ ئه‌مه‌ش نه‌فتالى بینیت وه‌زیری ئابووری ئیسرائیل و سه‌رۆكى پارتى "ماڵى یه‌هود" خۆیان رێك ده‌خه‌ن بۆ جێگرتنه‌وه‌ى نا‌ته‌نیاهۆ.