گرافیک.. کۆمەڵێک پڕۆژە لە هەولێر جێبەجێ دەکرێن

پڕۆژەکان بەپێی دانیشتووان بەسەر ناوچەکان دابەش دەکرێن

کۆمەڵێک پڕۆژە لە هەولێر جێبەجێ دەکرێن
کۆمەڵێک پڕۆژە لە هەولێر جێبەجێ دەکرێن

K24 – هەولێر

بەگوێرەی داتاکانی پارێزگای هەولێر 131 پڕۆژە لە سنووری هەولێر جێبەجێ دەکرێن، کە 118 پڕۆژەی نوێ و 13 پڕۆژەی دیکەش بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە رابردوودا نەتوانراوە تەواو بکرێن. پڕۆژەکان بەپێی دانیشتووان بەسەر ناوچەکان دابەش دەکرێن.

مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر، بە کوردستان24ی گوت: "بۆ چۆنیەتی هەڵبژاردن و دابەشکردنی پڕۆژەکان بەسەر ناوچەکانی سنووری پارێزگا، پێشتر چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ هەموو قایمقامەکان کراوە و هەر یەکەیان پڕۆژەی سنوورەکەی ناردووە، ئێمەش وەک پارێزگا هەڵسەنگاندنمان بۆ کردون".

روونیکردەوە: "راستە پڕۆژەکان گەورە نین، بەڵام پڕۆژەی پێویستن و دوای جێبەجێکردنیان راستەوخۆ رەنگدانەوەی دەبێت، هاوکات بەشێک لەو پڕۆژانەی پێشتر وەستابوون دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێتەوە".

Fly Erbil Advertisment